بابهت: شاشەی تیڤیەكان
تاڵه تیڤی
- بێژەری بەرنامەی ڕادیۆی بینەران لە شاشەی كوردسات تیڤی تەوەری بەرنامە لەسەر دیاردەی خەتەنە سوران بوو. هاوڵاتیەك لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا ووتی: تكایە واز لە باسی ئەو دیاردەیە بێنن! بێژەرەكە ووتی: وەڵاهی هەتا ماوم هەر ئەبێ باسی كەم!
2- لەشاشەی ڤین تیڤی كلیپێكم بینی شاری هەولێری پیشان ئەدا، بەڵام گۆرانیەكە باسی شاری دهۆكی دەلالی دەكرد!
3- لەشاشەی زاگرۆس تیڤی و لە بەرنامەی من جیاوازم دا تەكلیفیان كرد لە ئەندامێكی لیژنەی هەڵسەنگاندن كە هەستێت سەما بكات، بەسێ كەس بە زۆر هەڵیان ساند بۆ سەما! بەڵام كە گەرم بوو دووبارە بەتەكلیف دایان نیشاندەوە!!
4- لەشاشەی كەناڵە ئاسمانییەكەی پەیامداو لە كاتی گەرمەی هەواڵەكاندا، وێنەیەكی سەرۆك كۆماری عێراقیان بە گەورەیی پڕ شاشە كردبوو كەچی خوێنەری راپۆرتە هەواڵەكە ئەیوت حەسەن نەسروڵڵا دەڵێت هیچ مەرج و بڕیارێكی ئەمریكام پێ قبوڵ نییە..