بابه‌ت: گه‌وره مه‌به
[center]له‌گه‌ل منا گه‌وره نابیت
مناڵی لێت نابێته‌وه
له‌گه‌ل منا
تا هه‌تایێ
بێ بووكۆكه خه‌وت نایێ !
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به !
تا من مابم
له منالیت وه‌ڕس نابم
شه‌و ساماڵ بێ -
وه‌ك تۆ ، دێمه به‌ر په‌نجه‌ره
كه بارانیش دهئاخهوێت -
به كڕو كپیت ده‌سپێرم
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
دهقیروسیا ،
به‌یانییان
شیر بۆ من و بنكڕ بۆتۆ
كه ئاگرۆكه ده‌كه‌یته‌وه
دووكه‌ڵ بۆ من و گڕ بۆتۆ !
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
ئه‌گه‌ر وه‌ڕس بووی ، پێم بڵێ
خانووچكه‌ی شووشه‌ت بۆ ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر برسی بووی پێم بلێ
جنگۆلانت
پڕ باسوق و گه‌زۆ ده‌كه‌م
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
هه‌موو رۆژێ شقارته‌یه‌ك له منه‌وه
ده‌نك ده‌نك دایگیرسێنه
تیشك و پرشه‌ی چراخانی لێ بسێنه
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم گه‌وره مه‌به
تا من مابم
له منالیت وه‌ڕس نابم !
عه‌بدوللا په‌شێو [/center]