بابه‌ت: ناشرینترین ماسی له‌جیهاندا
جۆرێك له‌ماسی به‌ناوی (blob fish ) له‌ئاوه‌كانی ته‌نزانیاو ئوستراڵیا دۆزرایه‌وه، كه به‌ناشرینترین ماسی داده‌نرێت له‌جیهاندا، ئه‌م جۆره ماسیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ خۆراك ناشێت، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیشیان لێده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، درێژی ئه‌و ماسیه (30) سانتیمه‌تره‌و لهقولاَیی (900) مه‌تر له‌ژێرئاودا دهژیو زۆربه‌ی كاته‌كانیش ئه‌و ماسیه له‌چاوه‌ڕوانی خۆراكدایه، كه له‌سه‌ره‌وه بۆی بێته خواره‌وه.
به‌گوێره‌و ئه‌و هه‌واڵه، له‌ئێستادا پاش زیاتر چوونه نێو قوڵایی ده‌ریاكانی ئوستراڵیاو ته‌نزانیا له‌لایه‌ن غهواسهكانهوه به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێكی جیاوازتر لهقرژانگو جۆرێك له‌ئاژه‌ڵه ده‌ریاییه‌كان كه ناسراوه به كهركهند، ئێستا ئه‌و جۆره ماسیانه ئاشكرابوون كه ناسراون به (blob fish)و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێ ڕاوكراوه.