بابه‌ت: وێنه‌یه‌كی نوێ له هێرشه‌كانی یازده‌ی سه‌بته‌مبه‌ر بڵاو كرایه‌وه
[size=16]وێنه‌یه‌كی نوێ له هێرشه‌كانی یازده‌ی سه‌بته‌مبه‌ر بڵاو كرایه‌وه
تۆڕی (ئه‌ی بی سی نیوز)ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكی تاكه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه كه له بڵندییهكی نزیكه‌وه وێنه‌ی ڕوخانی هه‌ردوو تاوه‌ره به‌رزه‌كه‌ی نیویۆڕك له یازده‌ی سهبتهمبهرهوه گرتووه.
وێنه‌كه له لایه‌ن پشكێنه‌رێكی پۆلیسی نیویۆڕك (جریج سیمندینجر) گیراوه كه تێیدا زۆر به جوانی ته‌فروتوونابوون و ته‌ختبوونی هه‌ردوو تاوهركه نیشان ئه‌دات كه چۆن له نێو ته‌پ و تۆز‌و ئاگرو دووكه‌ڵه‌وه غه‌رق ده‌بن!
(جیل بورته‌ر) وته‌بێژ به ناوی په‌یمانگای نیشتمیانی بۆ پێوه‌ره‌كان و ته‌كنه‌لۆژیا كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ڕوخانی هه‌ردوو تاوهركه كردووه ڕایگه‌یاند كه‌وا 13 وێنه كه دوێنێ بڵاو كراونه‌ته‌وه، یه‌كێكن له هه‌زاران وێنه‌ی تر كه‌وا (ئه‌ی بی سی) له هه‌وڵی وه‌ده‌ست خستنیاندایه له لایه‌ن په‌یمانگای نیشتیمانییه‌وه به پێ یاسای ئازادی زانیارییه‌كان.
هه‌رچه‌نده مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ی هه‌ردوو تاوهرهكهیان گرتووه له كاتی ڕوخانیاندا, ئه‌وانی تریش كه له تاوه‌ری له‌وان به‌رزتر گیراون، به‌ڵام ئه‌مه‌یان تاكه وێنه‌یه‌كه كه له بڵند له نزیك ئه‌و فڕۆكانهوه گیراون كه خۆیان به تاوهركاندا تهقاندتهوه.
ده‌نگی ئیسلام[/size]