1

بابه‌ت: دوا بابه‌تم

پیاوێكی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵی زاناو خوێنده‌وار رۆژێك له‌ باخچه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌یاندا له‌ته‌ك كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌یا پێكه‌وه‌ داده‌نیشن، و له‌وكاته‌دا چۆله‌كه‌یه‌ك له‌به‌رده‌میاندا ده‌نیشته‌وه‌و ده‌ست به‌ جریوه‌ جریو ده‌كات، باوكه‌ له‌ كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێت: كوڕم ئه‌وه‌ چییه‌؟

به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ ده‌ڵێت: بابه‌گیان! ئه‌وه‌ چۆله‌كه‌یه‌.. و پێیشی سه‌یر ده‌بێت كه‌ باوكی پرسیاری شتی وای لێ ده‌كات، به‌لاَم هیچ ناڵێت..

پاش ماوه‌یه‌كی تر لێی ده‌پرسێته‌وه‌: كوڕم! ئه‌وه‌ چییه‌؟
به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ چۆله‌كه‌یه‌..
پاش چه‌ند چركه‌یه‌كی تر جارێكی تر لێی ده‌پرسێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: كوڕم! ئه‌وه‌ چییه‌؟
ئه‌ویش ئه‌مجاره‌ تووڕه‌ ده‌بێت وز پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ چۆله‌كه‌یه‌..
ماوه‌یه‌كی تری به‌سه‌را تێده‌په‌ڕێ و باوكه‌ له‌كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێته‌وه‌: كوڕم! ئه‌وه‌ چییه‌؟
ئه‌ویش تا هێزی تیا ده‌بێت به‌سه‌ر باوكیا ده‌نه‌ڕێنێت و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ بۆ حاڵی نابیت؟! ئه‌وه‌ چۆل..ل...له‌كه‌یه‌!!

باوكه‌ش هیچ ناڵێت، هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڕوات، كوڕه‌ لێی ده‌پرسێ: ئه‌وه‌ بۆ كوێ ده‌چیت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: تا ژووره‌كه‌ی خۆم ده‌ڕۆم و ئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌..
له‌وسه‌ر كه‌ دێته‌وه‌ ده‌فته‌رێكی یاداشتی خۆی دێنێ، و ده‌یداته‌ ده‌ست كوڕه‌كه‌ی و پێی ده‌ڵێت: كوڕم! ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌..
كوڕه‌كه‌ ده‌یخوێنێته‌وه‌ نووسراوه‌:

" ئه‌مڕۆ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌م دووساڵ له‌ته‌مه‌نی ته‌واو كرد و پێی نایه‌ ساڵی سێ هه‌میه‌وه‌، له‌م كاته‌دا ئێمه‌ له‌باخچه‌كه‌ی ماڵی خۆماندا پێكه‌وه‌ دانیشتبووین، چۆله‌كه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌مماندا نیشته‌وه‌، و جریوه‌جریوی ده‌كرد و به‌وناوه‌دا ده‌سوڕایه‌وه‌، كوڕه‌كه‌م لێی ده‌پرسیم: باوه‌! ئه‌وه‌ چییه‌؟
منیش ده‌مگوت: كوڕم! ئه‌وه‌ چۆله‌كه‌یه‌.. ئه‌م پرسیاره‌ی بیست و یه‌ك جار دووباره‌ كرده‌وه‌، منیش جار له‌دوای جار به‌ده‌میه‌وه‌ پێده‌كه‌نیم، و ده‌مگرته‌ باوه‌ش و ده‌مگووشی به‌خۆمه‌وه‌، و وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه‌.. تا له‌دوایین جاردا ماندوو بوو گرتمه‌ باوه‌ش و ئه‌ملاو لام ماچكرد و پێكه‌وه‌ رۆیشتین..
كاتێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌و یاداشته‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ ئاره‌قی شه‌رمه‌ساری ده‌رده‌دات وئه‌ملاو لاو سه‌ری باوكی ماچ ده‌كات و داوای لێبوردنی لێده‌كات..

خوایش له‌قورئانی پیرۆزا ده‌فه‌رموێ:
اته‌:په‌روه‌ردگارت بڕیاری داوه‌ جگه‌ له‌و كه‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریشی داوه‌ له‌گه‌ڵ دایك وباوكتانا چاكه‌كاربن، هه‌ركاتێك یه‌كێكیان یا هه‌ردووكیان به‌پیری كه‌وتنه‌ لای تۆ ناڕه‌حه‌تیان نه‌كه‌یت، و ته‌نانه‌ت ئۆفیان له‌ده‌ست نه‌كه‌یت، و هه‌رگیز پێیاندا هه‌ڵنه‌شاخێیت، و هاواریان به‌سه‌را نه‌كه‌یت، به‌ردوام گفتوگۆت له‌ته‌كیانا جوان و به‌جێ بێت،هه‌روه‌ها باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ رابخه‌و ملكه‌چ به‌ بۆیان، نزا بكه‌ وبڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ره‌حمیان پێ بكه‌و میهره‌بان به‌ بۆیان، هه‌روه‌ك ئه‌وان به‌منداڵی ره‌حمیان به‌من كردووه‌ و به‌خێویان كردووم..

penjweny

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

خوای گه‌وره‌ جه‌زای خێرت بداته‌وه‌ انشالله‌
ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
به‌هیوای زوو گه‌ڕاندنه‌وه‌ت ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نی درێژ كردین

3

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

ده‌سته‌كانت خۆش

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

4

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

[size=16]بابه تێکی زۆۆر جوانه من ئه و بابه ته شم به ڤیدیۆ بینیوه  .


ده سته کانت خۆش بێت به رێز [/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

5

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

[size=24]جزاك الله خیر[/size]

[center][size=26]I ALWAYS TELL THE TRUTH EVEN WHEN I LIE[/center]
[/size][center]http://s9.postimg.org/4ssfgcxsv/cover.jpg[/center]

6

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

ده‌سته‌كانت خوش وه‌كو هه‌مو جاریك بابه‌ته‌كانت به‌ سود و جوانن به‌ هیوای زو گه‌رانه‌وه‌ت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

7

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

Vinos نووسی:

[size=16]بابه تێکی زۆۆر جوانه من ئه و بابه ته شم به ڤیدیۆ بینیوه  .


ده سته کانت خۆش بێت به رێز [/size]

[size=30][email protected][/size]

8

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

[size=16]ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه‌‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

9

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

[size=24]ده‌سته‌كانت خوش وه‌كو هه‌مو جاریك بابه‌ته‌كانت به‌ سود و جوانن به‌ هیوای زو گه‌رانه‌وه‌ت[/size]

10

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

Aso Yassin نووسی:

خوای گه‌وره‌ جه‌زای خێرت بداته‌وه‌ انشالله‌
ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
به‌هیوای زوو گه‌ڕاندنه‌وه‌ت ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نی درێژ كردین

11

وه‌ڵام: دوا بابه‌تم

MARYAM نووسی:

ده‌سته‌كانت خوش وه‌كو هه‌مو جاریك بابه‌ته‌كانت به‌ سود و جوانن به‌ هیوای زو گه‌رانه‌وه‌ت

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]