بابه‌ت: پرسیار له‌خۆت بكه پێش ئه‌وه‌ی پرسیارت لێ بكرێ
[size=19]ئه م برسيارانه بؤ هه موومانه [/size]
[size=19] پرسیار له‌خۆت بكه پێش ئه‌وه‌ی پرسیارت لێ بكرێ[/size]
[size=19]ئایا نوێژی به‌یانیان له مزگه‌وت دهكهبت؟
ئایا هه‌موو نوێژه‌كانت به كۆمه‌ڵ له مزگه‌وت ده‌كه‌یت؟
ئایا ئه‌مڕۆ چیت له قورئان یان له فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خوێندۆته‌وه؟
ئایا ئه‌مرۆ له نوێژه‌كانت به رێز‌و ترسه‌وه له به‌رده‌م په‌روه‌ردگارت راوه‌ستایت وزانیت له نوێژه‌كانت چیت ووتوه‌و تێگه‌یشتیت؟
ئایا ئه‌مرۆ مردن وقهبرو قیامه‌تت له بیربووه یان بیرت لێ كردۆته‌وه؟
ئایا ئه‌مڕۆ داوای په‌نای خوات كردوه له ئاگری دۆزه‌خ؟
ئایا بیرت له‌وه كردۆته‌وه له هاوه‌ڵ وبراده‌ری خراپ دووركه‌ویته‌وه؟
ئایا بیرت ویردهكانی به‌یانیان وئێوارانت له یادبووهو یادت كردون؟
ئایا ئه‌مرۆ داوات له‌خوا كردووه دڵت ڕاوه‌ستاو جێگیرت بكات له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام؟
ئایا ئه‌مرۆ چیت كردۆته خێر بۆ هه‌ژارو ده‌ست كورتان؟
ئایا ئه‌مرۆ سه‌ردانی كه‌سێكت كردووه له‌به‌ر خاتری خوا؟
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: (دووچاو ئاگریان به‌رناكه‌وێ یه‌كێكیان له‌ترسی خوا گریاوه ئه‌وی تریان سنوری خوای پاراستوه‌و پاسه‌وانی كردوه له‌به‌ر خاتری خوا).
ئایا داوای شه‌هیدبوونت كردوه به‌دڵ؟. پیغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ: (هه‌ركه‌سێ داوای شه‌هید بوون بكه به دڵه‌وه له خوا بكات ئه‌وا ده‌گاته پله‌و پایه‌ی شه‌هیده‌كان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جێگای خۆی بمرێت).[/size]
وه ركيراوه