بابه‌ت: 62%ی كه‌ركووكییه‌كان رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌هلی ده‌خوێننه‌وه
62%ی كه‌ركووكییه‌كان رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌هلی ده‌خوێننه‌وه
رووداونێت-كه‌ركووك
به‌پێی راپرسییه‌ك كه له پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ 410 كه‌س ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه 62%یان داهاتی مانگانه‌یان له 250 هه‌زار دیناری عێراقی كه‌متره، 36%یشیان داهاتی مانگانه‌یان له 250 هه‌زار زیاتره. هه‌روه‌ها 62% به‌شداربووانی راپرسییه‌كه رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌هلی ده‌خوێننه‌وه.
گرووپی گه‌نجانی ئارابخا له ماوه‌ی نێوان 22ی كانوونی دووه‌مه‌وه تا 4 شوباتی رابردوو راپرسییه‌كیان ئه‌نجام داوه، تێیدا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركووكیان رووماڵ كردووه و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌یان وه‌ك نموونه بۆ راپرسییه‌كه وه‌رگرتووه.
به‌پێی راپرسییه‌كه كه 76%ی به‌شداربووانی ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 25 ساڵیدا بووه، ته‌نیا 9%ی به‌شداربووان زۆر باشن له خوێندنه‌وه‌دا، 52%شیان باشن، به‌ڵام 35%یان دانیان به‌وه‌داناوه كه هیچ ناخوێننه‌وه.
له‌و رێژه‌یه‌ش كه ده‌خوێننه‌وه، ده‌ركه‌وتووه 46%یان رۆژنامه و گۆڤار ده‌خوێننه‌وه، 30%ش خوێنه‌ری كتێبن، 18%شیان بابه‌تی تر ده‌خوێننه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داخۆ رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌هلی ده‌خوێننه‌وه یان حزبی و حكومی، ده‌ركه‌وتووه 62%ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌هلی، 36%یان رۆژنامه و گۆڤاری حزبی ده‌خوێننه‌وه.