بابه‌ت: دانیمارك…بابه‌تێكی وێنه‌یی سامناك و دڵته‌زێن
[size=21]دانیمارك مایه‌ی شوره‌ییه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی …بابه‌تێكی وێنه‌یی سامناك و دڵته‌زێن[/size]
[size=19]وينه كان له خواره وه ببينه[/size]
[size=19]عه‌باس ڕه‌حیم شوانی
گه‌لی دانیماركیی خاوه‌ن شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن ئاوه‌ها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دڵنه‌رم ترین و جوانترین و زیره‌كترین گیانداردا – دۆلـفـیـن - ده‌كه‌ن , جا ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان و به‌تایبه‌تیش خاوه‌ن باوه‌ڕان و هه‌ڵگرانی ئایینی پاكی خودادا بكه‌ن ؟ چۆن به‌ئایینی ڕاستی خه‌ڵكی ناڵێن دواكه‌وتوو و كۆنه په‌رست و توندڕه‌و , كه ئه‌وه حاڵی ساڵانه‌ی گه‌نجه ڕۆشنبیر و خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی خۆیان بێت ؟ , پێم خۆشه هیچ لێدوانێكی وا نه‌ده‌م كه بیروهۆشتان بێزار بكات , بۆ خۆتان بڕواننه ئه‌و وێنانه و حوكمی خـۆتان بده‌ن , له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئیسلام و وموسوڵمانان به‌دڵ ڕه‌ق و توندوتیژ داده‌نێن :
ڕه‌نگی ده‌ریاكه بۆ سور گۆڕاوه , به‌ڵام خۆ ئه‌وه به‌هۆی گۆڕانكاری سروشت و كه‌ش و هه‌واوه نیه !! , به‌ڵكو به‌هۆی ده‌ستی مرۆڤه شارستانی و پێشكه‌وتوو و بێ ویژدانه دڵڕهكانهوهیه , كه به‌خوێنی دۆلفینه نازداره‌كان ئاوه‌ها سوریان كردووه .
ئه‌وه‌تا به‌سه‌دان دۆلفینی جۆری ( كـالـدرون ) ی زیره‌ك لهخوێناوی خۆیاندا گهوزێنراون ئه‌و دیارده ترسناكه ساڵانه و له‌دوورگه‌ی ( فـیـرو ) ی دانیماركی به‌ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌تی و ئاهه‌نگ گێڕان دووباره ده‌بێته‌وه , كه‌تێیدا گه‌نجه تازه پێگه‌یشتووه‌كان بۆ سهلـماندنی تـوانا و كامڵ بوونی خۆیان به‌شداری له‌و كوشتارگه گه‌وره و خوێناویه‌دا ده‌كه‌ن .
له‌و ئاهه‌نگانه‌دا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌مووان به‌شدارن , جا یان به‌كوشتنی ڕاسته‌وخۆ , یان به‌ته‌ماشاكردنی دڕندانه و هاندان له‌لایه‌ن ئامادهبووهكانهوه .
بزانن و ئاگادار بن كه ئه‌و جۆره دۆلفینه نایابه مه‌ترسیی تیاچوونی ته‌واوه‌تیان له‌سه‌ره , ئه‌وان به‌و په‌ڕی سینه سافی و دڵخۆشیه‌وه بۆ یاری و گاڵته‌و گه‌پ له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا دێنه كه‌ناری ده‌ریاكه‌و نمایشی خۆیان ده‌كه‌ن , به‌ڵام تووشی چ جۆره خه‌ڵكانێك دێن و چیان به‌سه‌ر دێت ؟؟ .
دڵڕه‌قی و دڕنده‌یی گه‌لی دانیماركی , ئه‌و گه‌له خاوه‌ن شاررستانی و پێشكه‌وتووه ئاوه‌هایه له‌گه‌ڵ ئه‌و گیانداره دڵ نه‌رم و به‌سۆز و جوانه‌دا , كه‌چی هێشتا ئه‌وان ئیسلام و موسوڵمانان به‌كۆنه په‌رست و دواكه‌وتوو ناو ده‌به‌ن !! .
دۆلفینه‌كان ڕاسته‌وخۆ نامرن , ئه‌وان به‌قولاپی تیژ و بڕه‌ر چه‌ند دانه ده‌كێشن به‌ته‌وقی سه‌ریاندا , دۆلفینهكانیش كه بۆ گاڵته و یاری هاتبوون پڕ به‌و دۆڵ و ده‌ریایه وه‌ك منداڵی ساوا له‌سه‌ره مه‌رگدا ده‌قیژێنن و دهكڕوزێنهوه و ناڵه‌ی زوڵم لێكراویان ده‌گاته ئاسمان , به‌ڵام كێ به‌زه‌یی پیایاندا دێته‌وه و سۆزی بۆیان ده‌جوڵێ ؟؟ .
تـهمـاشـای ئـه‌و ویـژدان مـردووانـه بـكـه‌ن .
ئه‌وه‌نده به‌سه :
به‌ڵام ئێمه كۆڵناده‌ین و ده‌ست هه‌ڵناگرین هه‌تا ئه‌و وێنه و په‌یامانه ده‌گاته ده‌ست كۆمه‌ڵه‌كانی به‌رگری له‌مافه‌كانی ئاژه‌ڵان و غیره‌تیان ده‌جوڵی بۆ به‌رگرتن له‌و ڕه‌فتاره دڕندانه‌یه‌ی گه‌نجانی بێ ویژدان و دڵڕه‌قی دانیماركی .
ئه‌م جیهانه بپارێزن , چونكه ماڵی هه‌موو لایه‌كمانه !!!!!
[url=www.islamup.com][/url[/size]]