بابه‌ت: دڵنیا بووم كه دێیت
[size=16]
دڵنیا بووم كه دێیت
سه‌ربازه‌كه به سه‌رۆكه‌كه‌ی گووت :
گه‌وره‌م هاورێكه‌م له مه‌یدانی شهر نه‌هاتۆته‌وه
ئه مه‌وێ داوا له به‌رێزت بكه‌م كه رێگام بده‌یت بچم به دوی دا بگه‌رێم
سه‌رۆكه‌كه گووتی :
داواكه‌ت ره‌تكرایه‌وه ...
هه‌روه‌ها گووتی : نامه‌وێ ژیانی خۆت بخه‌یته مه‌ترسی چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و هاورێیه‌ت مردبێت
به‌ڵام سه‌ربازه‌كه گوێی نه‌دا قسه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی و بێ مۆڵه‌تی ئه‌و رۆیشت تاوه‌كو هاورێكه‌ی بدۆزێته‌وه
پاش سه‌عاتێك گه‌رایه‌وه كه به سه‌ختی بریندار بوو بوو و له‌سه‌ر شانیشی لاشه‌ی هاورێ مردووه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو ..
سه‌رۆكه‌كه هاته لای و پێی گووت :
پێم گووتی كه ئه‌و مردووه ..
پێم بلێ ئه‌وه‌ی ده‌ویست كه تۆ ژیانی خۆت له پێناو لاشه‌یه‌كی مردوو بخه‌یه مه‌ترسیه‌وه ؟؟
سه‌ربازه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و گووتی :
بێگومان گه‌وره‌م ...
چونكه كاتێك كه دۆزیمه‌وه هێشتا نه‌مردبوو و توانی پێم بڵێ :
دڵنیا بووم كه دێیت ..
(هاورێ ئه‌و كه‌سه‌یه كه دایم به هاناته‌وه دێت له‌و كاتانه‌ش كه گشت خه‌ڵك تۆ به جێ ده هێلن هاورێ هه‌ر لات ده‌مینێته‌وه )
[/size]