بابه‌ت: نرخی ئه‌و شتانه بزانه که هه‌ته
[center]پیاوێکی زۆر سه‌رمایه‌داری به‌ناوبانگ رۆژێک کوره‌که‌ی ده‌بات بۆ گه‌شت بۆ ناوچه‌یه‌کی هه‌ژار نشین، تاوه‌کو کوره‌که‌ی شاره‌زای ژیانی ئه‌وان بێت و بزانێت ئه‌و هه‌ژارانه چۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن...
چه‌ند رۆژێک ماونه‌وه له لادێیه‌ک که خێزانێکی هه‌ژاری تێدا ده‌ژیا.
له رێی گه‌رانه‌وه‌یاندا له گه‌شته‌که‌یا، باوکه‌که له کوره‌که‌ی پرسی:
گه‌شته‌که‌ت پێ چۆن بوو؟
-کوره‌که ووتی:
گه‌شتێکی زۆۆر خۆش بوو.
-باوکی وتی:
بینیت که ئه‌و هه‌ژارانه چۆن ده‌ژین؟
- کوره‌که وتی:
به‌ڵێ
- باوکی وتی :
پێم بڵێ له‌م گه‌شته‌دا فێری چی بویت؟
کوره‌که وتی:
بینیم که ئێمه 1 سه‌گمان هه‌یه،، ئه‌وان(هه‌ژاره‌کان) چواریان هه‌یه !
ئێمه حه‌وزێکی ئاومان هه‌یه له ناوه‌راستی باخچه‌که‌مان، ئه‌وان سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاوی روباری بێ کۆتایان هه‌یه !
ئێمه فانۆس و گلۆپمان هه‌یه باخچه‌که‌مان روناک بکاته‌وه، وه ئه‌وانیش ئه‌ستێره‌یان هه‌یه که له ئاسمان بۆیان ده‌دره‌وشێته‌وه !
روبه‌ری حه‌وشه‌که‌مان تا باخچه‌ی بهردهمیهکهمانه. ئه‌وانیش رووبه‌رێکی زۆر فراوان !
ئێمه روبه‌رێک زه‌وی بچوکمان هه‌یه تییدا ده‌ژین، وه هی ئه‌وان له رووبه‌ری کشتوکاڵیه‌کان تێپه‌ر ده‌کات !
ئێمه خزمه‌تکارمان هه‌یه تا خزمه‌تمان بکات،، ئه‌وان خۆیان خزمه‌تی یه‌کتری ده‌که‌ن !
ئێمه خواردنه‌کانمان ده‌کڕین، وه ئه‌وان ئه‌وه ده‌خۆن که ده‌یچێنن !
ئێمه په‌نجه‌ره‌و دیواری به‌رزمان هه‌یه تا پارێزگاریمان لێ بکات،، وه ئه‌وان خاوه‌نی هاورێیان که ده‌یانپارێزن !
باوکه‌که ماوه‌یه‌ک بێ ده‌نگ بوو.
ئینجا کوره‌که ویکرده باوکی و وتی:
باوکه من سوپاسی تۆ ده‌که‌م، چونکه نیشانتدام چه‌ندێک خۆمان فه‌قیرین نه‌ک ئه‌وان !!
[/center]
وه‌رگیراوه له فارسی بو كوردی