بابه‌ت: دوالیزمی (پیری و جوانی ) له شیعری (دوو نامه) ی شێركۆ بێكه س دا
[size=19] له‌و به‌ینه‌دا
نامه‌ی ئه‌و جوانه‌م پێگه‌یشت
كه كردمه‌وه به‌هارێكی له‌ناو دابوو
پری كردبوو له عه‌شق و
له باران وله به‌یبوون و
ئیتر منیش سه‌ر مێزه‌كه‌م
هه‌مووی بوو به شیعر وئاونگ
هه‌موو نامه‌كه‌م خوێنده‌وه و
له قژیه‌وه تا نینۆكی هه‌مووم ماچكرد (نامه‌ی یه‌كه‌م)
له‌دوای دوو رۆژ
نامه‌یه‌كم له پاییزه‌وه پێگه‌یشت
كه كردمه‌وه ماچێكی سیسی دایكمی
له ناودابوو
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وشه‌ی چاوته‌ڕ
هه‌ندێ دێڕیش وه‌رینه سه‌ر مێزه‌كه‌م و
ئیتر ته‌م ومژێ هات ودایپۆشیم و
منیش ئیتر له داخاندا ده‌ستم له خوێندنه‌وی
هه‌ڵگرت ! (نامه‌ی دووه‌م)[/size]