بابه‌ت: تووی كێوی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌بیرچوونه‌وه به‌سووده
[size=19]تووی كێوی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌بیرچوونه‌وه به‌سووده
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئاوی توی كێوی به‌شدارییه‌كی گرنگ ده‌كات له‌باشكردنی بیری مرۆڤ. لێكۆڵینه‌وه‌كه كه زانكۆی سینسناتی ئه‌نجامی داوه، له‌سه‌ر (16) كه‌سی ته‌مه‌ن (76)ساڵ ئه‌نجامدراوه.
له‌ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه (12)هه‌فته‌ی خایاندووه نۆكیس له‌به‌شداربووه‌كان ڕۆژانه دوو په‌رداخ شه‌ربه‌تی توی كێوییان خواردووه و حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش شه‌ربه‌تێكی دیكه‌یان خواردووه.
دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی گیراوه‌ی توویان خواردووه ئه‌نجامێكی باشترین هه‌بووه له وانه‌ی كه گیراوه‌یه‌كی تریان خواردووه له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كان به‌هۆی به‌ساڵاچونه‌وه كێشه‌ی له‌بیرچونه‌وه‌یان هه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی تایمی ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه گرنگه‌كان داناوه ، چونكه تائێستا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی سستی بیركردنه‌وه به‌هۆی به‌ساڵاچونه‌وه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه خه‌ندان [/size]