بابهت: رێگایهكی ئاسان بۆ دروستكردنی وێب سایت
[size=19] رێگایهكی ئاسان بۆ دروستكردنی وێب سایت
دەڵێن ئەنتەرنێت وەك گوندێكی بچووك وایە یان دەڵێن ئەنتەرنێت شارێگەی زانیارییەكانی جیهانە و زەریایەكە هەموو دەریاكان بۆ ئەو دەچێنەوە. بوونی سایتێكی تایبەت بەخۆت یان بە كۆمپانیاكەت وەك ئەوە وایە كە ماڵێكت لەم گوندە هەبێ، بۆ دروستكردنی ماڵێك پێویستە وەستای كارامە هەبێ. بەڵام بەبوونی پرۆگرامی Flash website builder دەتوانی زۆر بە ئاسانی سایتێكی فلاش دروست بكەی. بەهۆی ئەو چوارچێوە و قالبە ئامادانەی كە لە پرۆگرامەكە داهەیە وێب سایتێكی جوان و سەرنج راكێش ئامادە بكەی.
لە توانا تایبەتییەكانی ئەو پرۆگرامە دەكرێ ئاماژە بەوانە بكەین:
• پشتیوانی كردن لە چەند زمانێكی ستانداردی جیهانی.
• بوونی زیاتر لە 186 چوارچێوەی ئامادەكراوی فلاش بەبێ ئەوەی كە پێویستی بە لێزانین و شارەزایی هەبێت.
• توانای دانانی مۆسیقی لەسەر وێب سایتەكە بەشێوەی ئۆتۆماتیكی.
• دانانی ئامرازی رێكخستنی رەنگ و هەروەها سوود وەرگرتن لە چەندین فۆنتی جۆراوجۆر و ...هتد. [/size]
زانكؤ كورد