1

بابه‌ت: نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) ::به‌شی یه‌كه‌م::

[size=16]به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان [/size]

[size=16]*** سڵاوی خواتان لێبێت ***[/size]

[size=16]نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) :[/size]

[size=16]پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) په‌یماننامه‌ی حوده‌یبیه‌ی مۆركرد له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی قوڕه‌یش و قوڕه‌یش بۆ یه‌كه‌م جار به‌ فه‌ڕمیی دانیاننا به‌ ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌دا , پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وجا به‌ شێوه‌یه‌كی فراوانتر بانگه‌وازه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و ئه‌م جاره‌یان له‌ بری سه‌رۆك تیره‌ و هۆزه‌كانی ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌بدا , بانگهێشتی سه‌رۆكی وڵاته‌ زلهێزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیای كرد , بڕیاری دا به‌ فه‌ڕمی و له‌ ڕێگه‌ی نامه‌وه‌ بانگهێشتیان بكات بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
كۆنگترینی ئه‌و نامانه‌ش كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) نوسینی له‌و كاته‌دا , ئه‌مانه‌ بوون :[/size]

[size=16]نامه‌ی یه‌كه‌م : بۆ نه‌جاشی گه‌وره‌ی حه‌به‌شه‌ :[/size]

[size=16]به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
بۆ نه‌جاشی گه‌وره‌ی حه‌به‌شه‌ , سڵاو له‌وكه‌سه‌ی شوێنی ڕێگای ڕِاستی كه‌وتوه‌ , پاشان سوپاسی ئه‌و خوایه‌ ده‌كه‌م  كه‌ جگه‌ له‌ زاتی ئه‌و هیچ په‌رستراوێكی تر نیه‌ , ئه‌و خودایه‌ی كه‌ ( ملك , قدوس , مۆمن , مهیمن ) ه‌ , وه‌ باوه‌ڕم وایه‌و گه‌واهی ده‌ده‌م كه‌ عیسا كوڕی مه‌یه‌م ( روح ) و فه‌رمانی خوایه‌و به‌خشیویه‌تی به‌ ( مه‌ریه‌م )ی پاك داوێن و ڕه‌وشت به‌رز , به‌ هۆیه‌وه‌ دوو گیان بوو , هه‌روه‌ك چۆن ئاده‌می به‌ ده‌ستی خۆی دروست كرد ( سه‌لامی خوای لێبێت ) , من بانگت ده‌كه‌م بۆ یه‌كتاپه‌رستی خودای گه‌وره‌ و هاوكاری و كۆمه‌ككردنی یه‌كتر له‌ سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌و , داوات ل]چده‌كه‌م شوێنی ڕێبازه‌كه‌م بكه‌وی و باوه‌ڕ بهێنی به‌و په‌یامه‌ی كه‌ بۆم هاتووه‌ , چونكه‌ من پێغه‌مبه‌ری خودام ( درودی خوای لێبێت ) , خۆت و سه‌ربازه‌كان و شوێنكه‌وتوانت بانگ ده‌كه‌م بۆ لای خودا , ئه‌وه‌ من په‌یامی خۆمم پێ‌ گه‌یاندی و ئامۆژگاریم كردی , ئامۆژگاریه‌كانم لێ‌ وه‌ربگرن ,
سڵاو له‌و كه‌سه‌ی شوێنی ڕێگای ڕاستی خواپه‌رستی كه‌وتووه‌ .
[/size]

[size=16]هه‌ڵوێستی نه‌جاشی //[/size] [size=16]دوای ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی بۆی خوێنرایه‌وه‌ وه‌ریگرت و له‌سه‌ر چاوی خۆی دانا به‌ مل كه‌چی له‌ سه‌ر زه‌وی دانیشت و موسڵمان بوو , وه‌ نامه‌یه‌كی بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ناده‌وه‌و موسڵمانبوونی خۆی بۆ ده‌رخست .
[/size]

[size=16]چاوه‌ڕیًی نامه‌ی دووه‌م بن

ئاماده‌كار : خوشكی به‌ڕێزم نوسه‌یبه‌ میرانی[/size]

[size=30][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) ::به‌شی یه‌كه‌م::

ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی جوانه سه‌ركه‌وتوو بیت‌‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

3

وه‌ڵام: نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) ::به‌شی یه‌كه‌م::

dastt xosh bet u sar kawto byit

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

4

وه‌ڵام: نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) ::به‌شی یه‌كه‌م::

H A L K A W T نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی جوانه سه‌ركه‌وتوو بیت‌‌

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) ::به‌شی یه‌كه‌م::

[size=16]ده‌ست خۆش بۆ دانانی.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

6

وه‌ڵام: نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) ::به‌شی یه‌كه‌م::

سوپاس بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌، ده‌ستی نوسه‌یبه‌ خۆش بێت. چاوه‌ڕێی نامه‌ی
دووه‌مین.