بابهت: رۆلا: هەیفا وەهبی دادگایی دەكرێت
بەم دواییە كچە گۆرانیبێژی لوبنانی رۆلا سەعد لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی چەند لایەنێكی تایبەتی ژیانی خۆی كرد، یەكێك لەو لایەنانەی كە باسی كرد ناكۆكی نێوانی خۆی و هەیفا وەهبی بوو، رۆلا لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بەم كێشەیە گوتی: هەیفا وەهبی لە خۆیەوە پڕوپاگەندەیەكی دەربارەی من بڵاوكردبۆوە، گوایە من فیلمێكی سێكسی ئەوم بڵاوكردۆتەوە، بەبێ ئەوەی بەڵگەیەكی راستی لەبەردەست دابێت، بەڵام خوای گەورە دادپەروەرە و ماف بۆ خاوەنەكانی دەگەڕێنێتەوە و ستەم لێكراو بەسەر ستەمكاراندا بەسەر دەخات، دوای ئەو پڕوپاگەندانەی هەیفا، من داوایەكم دژی بەرز كردەوە، داوای بڕی یەك ملیۆن دۆلار قەرەبووم كردووە. بڕیاریشم داوە پارەكە پێشكەشی خانەی هەتیو و بێ سەرپەرشتان و خانەی بەخێوكردنی بەساڵاچووانی بكەم. زۆر سوپاسی خوای مەزن دەكەم كە كێشەكەم بردەوە و دادگا بەم نزیكانە بڕیار دەدات، كە بڕیارەكەشی لە بەرژەوەندی مندا دەبێت و پارەكەش وەك ئاماژەم پێدا، دەبەخشم. چونكە سەروەت و سامان ناتوانێت قەرەبووی زیانە دەروونییەكانی من بكاتەوە.
گوڵان[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـهد هـۆکـارم نـیـشـان دهدات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن ههزار هۆکاری نیشان دهدهم بۆ خهنده و ژیانێکی بهختیار . . !