بابه‌ت: سکۆلاری : به‌ڕازیل جامی جیهانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت
” به‌ڕازیلی جامی جیهانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت چونکه پێکهاته‌که به‌ڕازیل هه‌مان ئه‌و ئه‌و ئاسته‌ی هه‌یه که له پێکهاته‌ی ٢٠٠٢ هه‌یبوو ” .. لویس فلیب سکۆلاری راهێنه‌ری پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌ی چێڵسی ئه‌مڕۆ له له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به جامی جیهانی و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل وتی : من بروام وایه به‌ڕازیل ده‌گاته یاری کۆتاییی و جامه‌که‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنێت ، ئه‌م قسه‌یه بۆیه ده‌که‌م به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ند یاریزانێک و چه‌ند که‌سانێک له ستافی ڕاهێنه‌رایه‌تی دۆنگا که زۆر نزیکه له هه‌مان پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌که له ٢٠٠٢ ، خه‌ڵکی یاریه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌ڕازیلیان بینیوه و ده‌زانن له ئاستێکی به‌رزدایه ، ئامۆژگاری من بۆ دۆنگا ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت له کاره‌کانی وه‌کو که ئێستا ده‌یکات .. ناوبراو له ساڵی ٢٠٠٢ توانی پێنجه‌مین نازناونی جامی جیهانی بۆ به‌ڕازیل مسۆگه‌ربکات