بابه‌ت: بهناوهكهتدا بزانه چی ده‌كه‌یت
پیتی ا :زۆربه‌ی كات خاوه‌نی ئه‌م پیته كه‌سێكی زیره‌كه‌و مه‌به‌ستێتی گرنگی بهجلو به‌رگی بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه تووشی نه‌خۆشی سك ئێشه ببێت.
پیتی ب : خاوه‌نی ئه‌م پیته كه‌سێكه به‌به‌رده‌وامی تووشی دڵه‌راوكێ‌و راگۆرین ده‌بێت، زۆرجار له‌بڕیاره‌كانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
پیتی ت : خاوه‌نی ئه‌م پیته به‌رده‌وام هه‌ست به‌سه‌رئێشه دهكاتو دڵی تێك هه‌ڵدێت، باشتره خۆی بپارێزێت له‌سه‌رما.
پیتی پ : خاوه‌نی ئه‌م پیته باشتره خۆی بپارێزێت له‌هه‌موو شتێكی چه‌ور، زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی رۆژانی دووشه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كات.
پیتی ج : خاوه‌نی ئه‌م پیته كه‌سێكه زۆربه‌ی كات دڵخۆشه‌و پێده‌كه‌نێت، به‌ڵام زۆركات كێشه‌ی بچووك بێزار‌و خه‌فه‌تباری ده‌كات.
پیتی چ : زۆربه‌ی كات خاوه‌نی ئه‌م پیته رۆژانی سێشه‌ممه نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، باشتره خۆی بپارێزێت له‌گۆڕینی هه‌وا.
پیتی ح : خاوه‌نی ئه‌م پیته سه‌رما زۆر كاری تێده‌كات، كه‌سێكه جێگیر نییه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی‌و زوو زوو ده‌یانگۆڕێت.
پیتی خ : زۆربه‌ی كات خاوه‌نی ئه‌م پیته ئێشانی هه‌موو جه‌سته‌ی بێزاری دهكاتو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه.
پیتی د : باشتره خاوه‌نی ئه‌م پیته رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی‌و شه‌ممه ئاگاداری ته‌ندروستی بێت‌و به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات.
پیتی ر : زۆربه‌ی كات خاوه‌نی ئه‌م پیته رۆژانی یه‌ك شه‌ممه تووشی سه‌رئێشه دهبێتو باشتره ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی بێت.
پیتی ز :خاوه‌نی ئه‌م پیته سه‌فه‌ركردن‌و رێگاوبانی درێژ هیلاكی ناكات‌و زوو زوو تووشی نه‌خۆشی خه‌موكی ئه‌بیت
پیتی ژ :خاوه‌نی ئه‌م پیته ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رئێشه‌یه‌كی قورسی تووش ببێت، به‌تایبه‌تی رۆژانی پێنج شه‌ممه.
پیتی س : ئێشانی پشت‌و قاچ زۆربه‌ی كات رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، باشتره خۆی بپارێزێت له‌خواردنی چه‌وری.
پیتی ش : خاوه‌نی ئه‌م پیته زۆركات تووشی خه‌فه‌ت ئهبێتو كێشه‌ی زۆر بچووك بێزاری ده‌كات.
پیتی ص : زۆربه‌ی كات خاوه‌نی ئه‌م پیته سه‌رئێشه‌و ئازاری پشت بێزاری ده‌كات.
پیتی ع : زۆرجار خاوه‌نی ئه‌م پیته تووشی ئازاری دهستو قاچ ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌رۆژانی دوو شه‌ممه.
پیتی غ : خاوه‌نی ئه‌م پیته زۆرجار تووشی ئازار‌و لاوازیی جه‌سته‌یی ده‌بێته‌وه، باشتره وه‌رزش بكات.
پیتی ف : ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خاوه‌نی ئه‌م پیته تووشی ئازاری گورچیله ببێت، ده‌بێت خۆی به‌دوور بگرێت له‌سه‌رما.
پیتی ق : باشتره خاوه‌نی ئه‌م پیته شه‌وان كه‌م بچێته ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌و كاتانه ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌نه‌خۆشیی زۆره.
پیتی ڤ : پێویسته خاوه‌نی ئه‌م پیته خۆی بپارێزێت له‌گۆڕینی هه‌واو گه‌رمای زۆر تووشی نه‌خۆشیی ده‌كات.
پیتی ك : خاوه‌نی ئه‌م پیته هه‌ندێ جار تووشی ئازاری سنگ ده‌بێت، باشتر له‌سه‌ر ده‌م نه‌خه‌وێت.
پیتی گ: خاوه‌نی ئه‌م پیته كه‌سێكه له‌وانه‌ی تووشی ئازاری سه‌رو سك ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێت خۆی به‌دوور بگرێت له‌سه‌رما.
پیتی ل : زۆر كات خاوه‌نی ئه‌م پیته تووشی خه‌مۆكی‌و خه‌فه‌تی زۆر ده‌بێت، كێشه‌ی بچووك له‌خۆی گه‌وره ده‌كات.
پیتی م : به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی ئه‌م پیته زۆر حه‌زی بهسهفهره، بۆیه باشتره ئاگاداری رێگا‌و بان بێت.
پیتی ن : خاوه‌نی ئه‌م پیته یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆركات تووشی ئازاری گورچیله‌و سك ئێشه ده‌بێته‌وه.
پیتی ه : خاوه‌نی ئه‌م پیته باشتره خۆی به‌دوور بگرێت لهتوڕهبوونی، زۆرجار تووشی سه‌رئێشه‌ی بهردهوامو ئازاری گه‌ده ده‌بێته‌وه.
پیتی و : خاوه‌نی ئه‌م پیته دوو دڵه لهبڕیارهكانیداو كاره‌كان زۆر له‌سه‌ر خۆی كۆده‌كاته‌وه، باشتره رۆژانی هه‌ینی ئاگاداری ته‌ندروستی بێت.
پیتی ی : خاوه‌نی ئه‌م پیته ئه‌گه‌ری توشبوونی به‌ئازاری ناوسك زۆره‌و باشتره خۆی به‌دوور بگرێت له‌خواردنی چه‌وری.
ئنجا پیاوی باش بن ھەریەکەو پیتی یەکەمی ناوەکەی خۆی بنوسێ OK
با کەسایەتی یەکتر بزانین