بابه‌ت: كاندیدێكی كۆمه‌ڵ یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێشێل ده‌كات
[size=24]كاندیدێكی كۆمه‌ڵ یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێشێل ده‌كات[/size]
رووداونێت-هه‌ولێر
كاندیدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 31ی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه له رێگه‌ی دابه‌شكردنی كارتی كاندیدكردنه‌وه ده‌ستی بهپروپاگهنده كردووه بۆ خۆی.
شوكریه سمایل مسته‌فا كاندیدی كۆمه‌ڵ 12 رۆژ پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كارتی خۆ كاندیدكردن به‌سه‌ر ئامهدهبووانى بۆنه‌یه‌كی "سه‌نته‌رى حیكمه بۆ له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز" له هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كات.
یه‌كێك له‌وانه‌ى ئه‌م كارتانه‌ى وهرگرتربوو بۆ (رووداونێت) گوتى "شوكریه چه‌ند كارتێكی به‌و كه‌سانه دا كه له سه‌نته‌ره‌كه بوون، به‌منی راگه‌یاند كه خۆی كاندید كردووه بۆ ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌یه‌وێ ده‌نگی پێ بده‌م".
له‌مباره‌یه‌وه شوكریه سمایل بۆ (رووداونێت) گوتی "من ئه‌و كارتانهم به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی هاوڕێی تایبه‌تی خۆمدا دابه‌ش كردووه، پێم گوتوون تا رۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا منیش ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه، به‌ڵكو كاندیده‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه كارتیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش كردووه".
كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رۆژی 12 شوباتی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژ بۆ ده‌ستپێكردنی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری كردووه.
عه‌بدوڕه‌حمان خه‌لیفه به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێر گوتى "هه‌ر قه‌واره و لایه‌نێك پێش واده‌ی دیاریكراو بانگه‌شه‌ى بۆ خۆى كردبێ، كۆمسیۆن سزاى ده‌دات، چونكه كاتى بانگه‌شه‌كه دیارى كراوه و له ئێستاشدا سزاكان دوو تا سێ به‌رانبه‌ر زیاد كراون".
كۆمه‌ڵى ئیسلامى 42 كاندیدی دیاری كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، كه 8یان له شارى هه‌ولێرن.
زانا رۆستایى په‌رپرسى لێژنه‌ى هه‌ڵبژاردن له لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى گوتى "هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م كاندید نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای هاوڕێ و كه‌سوكاریه‌وه بانگه‌شه بۆ خۆی بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هیچ هۆیه‌كى راگه‌یاندنى به‌كار نه‌هێنابێ".