1

بابه‌ت: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

مه‌نووچێهر جیهانی/ بێجنۆرد ـ وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ناسراو به‌ "وه‌لی عاشق"، له‌ ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

به‌ پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، كه‌مانچه‌ژه‌نی پێشه‌نگ و ناوداری كورد وه‌لی ره‌حیمی ناسراو به‌ "وه‌لی عاشق"، له‌ ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا به‌ هۆی سه‌كته‌ی دڵ له‌ ماڵی خۆی له‌ گوندی ئاشخانه‌ی شاری بێجنۆرد كۆچی دوایی كرد.

هووشه‌نگ جاوید له‌م باره‌یه‌وه‌ توێژه‌ری ناوداری بواری موزیكی رایگه‌یاند: "مامۆستا وه‌لی ره‌حیمی به‌ دوایین كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوچه‌ی كرمانجی خۆراسان دێته‌ ئه‌ژماردن كه‌ میلۆدییه‌كان و سۆز و نه‌غمه‌ و گۆرانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ باشی ده‌ناسی و له‌ هونه‌ری كه‌مانچه‌ژه‌نیندا بێ هاوتا و بێ وێنه‌ بوو".

جاوید سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندی كه‌مانچه‌ژه‌نی پێشه‌نگی كۆچكردوو، گووتی "مامۆستا "وه‌لی ره‌حیمی" ته‌نیا هونه‌رمه‌ندی به‌جێماویی نه‌وه‌ی عاشیقه‌كانی ناوچه‌ی باكووری خۆراسان بوو كه‌ زۆربه‌ی مامۆستایانی كه‌مانچه‌ژه‌نی موزیكی وڵاتی ئێران شێوه‌گه‌لی كه‌مانچه‌ژه‌نین له‌وه‌وه‌ فێر بوون و هێما و نیشانه‌كانی كه‌مانچه‌ژه‌نینی ئه‌و مامۆستا به‌توانایه‌ به‌ باشی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌واندا ده‌بیسترێت".

گووتیشی "بڕیار وابوو مامۆستا "وه‌لی ره‌حیمی" ئه‌مساڵ له‌ بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵًی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له‌ به‌شی موزیكی ناوچه‌كاندا رێزی تایبه‌تی لێبگیرێت كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌جه‌ل مۆڵه‌تی پێنه‌دا و به‌ هۆی سه‌كته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.  http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/170210125248.jpg   
هووشه‌نگ جاوید ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ وه‌كوو گه‌نجینه‌كان وان كه‌ زۆر
به‌ كه‌می ده‌توانرێ وێنه‌ و هاوشێوه‌ی ئه‌وان ببینرێته‌وه‌ و هه‌موو ساڵێك چه‌ند كه‌سێك له‌وان كۆچی دوایی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ میلۆدییه‌كان و سۆز و نه‌غمه‌ و گۆرانییه‌كان له‌ گه‌ڵ خۆیان به‌ خاك ده‌سپێرن".

هووشه‌نگ جاوید توێژه‌ری ناوداری موزیكی ناوچه‌كانی ئێران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "به‌ داخه‌وه‌ ئێستا سۆهراب محه‌مه‌دی ژه‌نیاری دووتار و گۆرانیبێژ و به‌خشیی ناودار و هاوڕێی هه‌میشه‌یی مامۆستا وه‌لی ره‌حیمی نه‌خۆشه‌ و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری زگیی بۆ كراوه‌ و ئێستاكه‌ بارودۆخی ته‌ندروستیی خراپه‌ و جێگیر نییه‌".

رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردن و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی كه‌مانچه‌ژه‌نی پێشه‌نگ و ناوداری كورد وه‌لی ره‌حیمی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی هونه‌ردۆستی ناوچه‌ی كرمانجی باكووری خۆراسان له‌ گوندی ئاشخانه‌ی شاری بێجنۆرد به‌ڕێوه‌چوو.

كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كوردی كرمانجی باكووری خۆراسان وه‌لی ره‌حیمی ساڵی 1932 له‌ ناوچه‌ی ئاشخانه‌ سه‌ر به‌ شاری بێجنۆرد هاته‌ دنیا. باوكیی كه‌مانچه‌ژه‌نێكی زۆر باش بوو، ئه‌ویش له‌ گه‌ڵ باوكی و هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 8 ساڵییه‌وه‌ خه‌ریكی فێربوون و ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه‌ بوو.

وه‌لی ره‌حیمی له‌ ژه‌نینی ستایلی كلاسیكی و كۆنی كه‌مانچه‌ژه‌نیندا، زۆربه‌ی گۆرانی و مه‌قام و سۆز و نه‌غمه‌ و گۆرانییه‌كانی ناوچه‌ی كرمانجی باكووریی خۆراسان به‌ باشی و به‌ شێوه‌یه‌كی مامۆستایانه‌ ده‌ژه‌نی و پێشكه‌ش ده‌كرد.

زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌لی ره‌حیمی تایبه‌ت بوو به‌ كه‌مانچه‌ژه‌نین له‌ گه‌ڵ گروپێكی 8 كه