بابه‌ت: خالی لاوازی پیاو
[center]ئه‌مانه گرنگترین خاڵه لاوازه‌کانی پیاوانن بۆیه له‌سه‌ر تۆی پیاو پێویسته له‌م خاڵه لاوازانه ئاگاداربی له هه‌وڵی چاک کردنه‌وه‌ی بی..
ئه‌گه‌ر تۆ ئافره‌تی ده‌یخوێنیته‌وه ئه‌م خاڵه لاوازانه نه‌قۆزنه‌وه له‌پیاوان هه‌وڵبده‌ن له نه‌هێشتنیان بن....
1ـمردنی باوک:
ئه‌و کات پیاو هه‌ست بهڕوخانێکی گه‌وره ده‌کات دوای مردنی باوکی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر کوڕه گه‌وره‌ی باوکی بێت,چونکه ده‌زانێت ئیتر ده‌بێت ئه‌و له‌مه‌دوا به‌رپرسیاریه‌تی خێزان بخاته ئه‌ستۆ,گه‌لێک جاریش پیاو که باوکی ده‌مرێت هه‌ست به تێک شکان ده‌کات,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی به‌ر له‌وه‌ی کوره‌که‌ی بکاته پیاوێکی کامل و ته‌واو ئینجا جێیهێشت...
2ـ ڕه‌ت کردنه‌وه‌و هه‌ست کردن به که‌می:
پیاو کاتێک له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه چ له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی یاخود سه‌رکاره‌که‌ی یان ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ره‌ت ده‌کرێته‌وه ئیتر تا هه‌تایه هه‌ست کردن به که‌می له‌ناخیدا دروست ده‌بێت,کاردانه‌وه‌شی به‌جۆرێک ده‌بێت که هه‌میشه هه‌ستێکی شه‌ڕانگێزی لا دروست ده‌بێت و هه‌میشه بێزاریشی پێوه دیاره...
3ـ دوو دڵی به‌رامبه‌ر به موچه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی ژیان له‌سه‌ر پیاوه بۆیه هه‌میشه پیاو له‌ترس و دڵه ڕاوکێی ئه‌وه دایه ڕۆژێ له رۆژان موچه‌که‌ی که‌م بێته‌وه یاخود نه‌مێنێ.
4ـ گریانی ئافره‌ت:
هه‌موو پیاوێک له‌م دونیایه بارامبه‌ر گریانی ئافره‌ت لاوازه,به‌لکو گه‌لێ جار پیاو به گریانی ئافره‌ت تێکده‌شکێت,ئه‌گه‌رچی گریان به‌شێکه له تایبه‌تمه‌ندی و سروشتی ئافره‌تان به‌ڵام دیسانه‌وه پیاوان به‌رامبه‌ر تایبه‌ت مه‌ندی ئافره‌تان تێک ده‌شکێ,بۆیه له‌سه‌ر پیاوان پێویسته له‌م کاته شتێک بده‌ن به‌ده‌ست ئافره‌ته‌که تاگریانهکهی پێ بسڕێته‌وه,نه‌ک خۆی تێک شکاو پیشان بدات...
ئه‌گه‌ر هه‌ر خاڵێکم بیر چووه ئێوه بینوسن...له‌گه‌ڵ رێزمدا
[/center]