بابه‌ت: (گریانی چاوم)
گریانی چاوم
[center]قه‌ڵه‌مم گرت تا بنووسم خه‌فه‌تی ههڵڕژاوم
به‌ڵام قه‌ڵه‌مه‌كه گریا له پێش گریانی چاوم
فرمێسكه‌كانم ووشك بوون نازانم چۆن ماوم
نازانم چۆن بژیم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به چاوم
نازنم بۆچی ئه‌ژی كه ئه‌زانێ من نه‌ماوم
كه وه‌كو مۆم توامه‌وه بۆ عه‌شقی سووتاوم
كه ئێستاش ئه‌ژیم چاوم،له ناخه‌وه من نه‌ماوم
له ناخه‌وه رووخاوم ته‌نها بۆ كه‌سێك سووتاوم
قهڵهمهكهشم ئه‌گری له تاو خه‌فه‌تی ههڵڕژاوم
ئه‌زانێ كه كه‌س نابینم جگه له هه‌ردوو چاوم
گریان تاكه هیوام بوو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به چاوم
گریانیش چاری نه‌كرد بۆ عه‌شقی سووتاوم
- نووسینی منصور [/center]