1

بابه‌ت: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

مه‌نووچێهر جیهانی/ بێجنۆرد ـ وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ناسراو به‌ "وه‌لی عاشق"، له‌ ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

به‌ پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، كه‌مانچه‌ژه‌نی پێشه‌نگ و ناوداری كورد وه‌لی ره‌حیمی ناسراو به‌ "وه‌لی عاشق"، له‌ ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا به‌ هۆی سه‌كته‌ی دڵ له‌ ماڵی خۆی له‌ گوندی ئاشخانه‌ی شاری بێجنۆرد كۆچی دوایی كرد.

هووشه‌نگ جاوید له‌م باره‌یه‌وه‌ توێژه‌ری ناوداری بواری موزیكی رایگه‌یاند: "مامۆستا وه‌لی ره‌حیمی به‌ دوایین كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوچه‌ی كرمانجی خۆراسان دێته‌ ئه‌ژماردن كه‌ میلۆدییه‌كان و سۆز و نه‌غمه‌ و گۆرانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ باشی ده‌ناسی و له‌ هونه‌ری كه‌مانچه‌ژه‌نیندا بێ هاوتا و بێ وێنه‌ بوو".

جاوید سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندی كه‌مانچه‌ژه‌نی پێشه‌نگی كۆچكردوو، گووتی "مامۆستا "وه‌لی ره‌حیمی" ته‌نیا هونه‌رمه‌ندی به‌جێماویی نه‌وه‌ی عاشیقه‌كانی ناوچه‌ی باكووری خۆراسان بوو كه‌ زۆربه‌ی مامۆستایانی كه‌مانچه‌ژه‌نی موزیكی وڵاتی ئێران شێوه‌گه‌لی كه‌مانچه‌ژه‌نین له‌وه‌وه‌ فێر بوون و هێما و نیشانه‌كانی كه‌مانچه‌ژه‌نینی ئه‌و مامۆستا به‌توانایه‌ به‌ باشی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌واندا ده‌بیسترێت".

گووتیشی "بڕیار وابوو مامۆستا "وه‌لی ره‌حیمی" ئه‌مساڵ له‌ بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵًی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له‌ به‌شی موزیكی ناوچه‌كاندا رێزی تایبه‌تی لێبگیرێت كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌جه‌ل مۆڵه‌تی پێنه‌دا و به‌ هۆی سه‌كته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.  http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/170210125248.jpg   
هووشه‌نگ جاوید ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ وه‌كوو گه‌نجینه‌كان وان كه‌ زۆر
به‌ كه‌می ده‌توانرێ وێنه‌ و هاوشێوه‌ی ئه‌وان ببینرێته‌وه‌ و هه‌موو ساڵێك چه‌ند كه‌سێك له‌وان كۆچی دوایی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ میلۆدییه‌كان و سۆز و نه‌غمه‌ و گۆرانییه‌كان له‌ گه‌ڵ خۆیان به‌ خاك ده‌سپێرن".

هووشه‌نگ جاوید توێژه‌ری ناوداری موزیكی ناوچه‌كانی ئێران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "به‌ داخه‌وه‌ ئێستا سۆهراب محه‌مه‌دی ژه‌نیاری دووتار و گۆرانیبێژ و به‌خشیی ناودار و هاوڕێی هه‌میشه‌یی مامۆستا وه‌لی ره‌حیمی نه‌خۆشه‌ و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری زگیی بۆ كراوه‌ و ئێستاكه‌ بارودۆخی ته‌ندروستیی خراپه‌ و جێگیر نییه‌".

رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردن و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی كه‌مانچه‌ژه‌نی پێشه‌نگ و ناوداری كورد وه‌لی ره‌حیمی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی هونه‌ردۆستی ناوچه‌ی كرمانجی باكووری خۆراسان له‌ گوندی ئاشخانه‌ی شاری بێجنۆرد به‌ڕێوه‌چوو.

كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كوردی كرمانجی باكووری خۆراسان وه‌لی ره‌حیمی ساڵی 1932 له‌ ناوچه‌ی ئاشخانه‌ سه‌ر به‌ شاری بێجنۆرد هاته‌ دنیا. باوكیی كه‌مانچه‌ژه‌نێكی زۆر باش بوو، ئه‌ویش له‌ گه‌ڵ باوكی و هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 8 ساڵییه‌وه‌ خه‌ریكی فێربوون و ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه‌ بوو.

وه‌لی ره‌حیمی له‌ ژه‌نینی ستایلی كلاسیكی و كۆنی كه‌مانچه‌ژه‌نیندا، زۆربه‌ی گۆرانی و مه‌قام و سۆز و نه‌غمه‌ و گۆرانییه‌كانی ناوچه‌ی كرمانجی باكووریی خۆراسان به‌ باشی و به‌ شێوه‌یه‌كی مامۆستایانه‌ ده‌ژه‌نی و پێشكه‌ش ده‌كرد.

زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌لی ره‌حیمی تایبه‌ت بوو به‌ كه‌مانچه‌ژه‌نین له‌ گه‌ڵ گروپێكی 8 كه‌سی له‌ رێوڕه‌سمی شادی و خۆشیی ناوچه‌كه‌یان، به‌ڵام له‌ ساڵانی ناوه‌ڕاستی 90كاندا كه‌ گرینگی و سه‌رنجدان به‌ ژه‌نیارانی دیار و به‌رچاویی موزیكی ناوچه‌كانی ئێران بڕه‌وی پێدرا، كه‌مانچه‌ژه‌ن وه‌لی ره‌حیمی عاشق له‌ گه‌ڵ سۆهراب محه‌مه‌دی ژه‌نیاری دووتار و گۆرانیبێژ و به‌خشیی ناوداری ناوچه‌ی كرمانجی باكووریی خۆراسان بۆ فیستیڤاڵ و بۆنه‌ هونه‌رییه‌ جۆراوجۆره‌كان بانگهێشت ده‌كران.

یه‌كێك له‌ هه‌ر گرینگترین به‌رنامه‌كانی كه‌مانچه‌ژه‌ن وه‌لی ره‌حیمی له‌ گه‌ڵ سۆهراب محه‌مه‌دی، له‌ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی موزیكی ناوچه‌كانی ئێران له‌ رۆژانی 12 تا 16ی ژانیوه‌ری/ كانونی دووه‌م 2005 له‌ شاری كرمان بوو.

له‌م فیستیڤاڵه‌دا كه‌ رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ریی هونه‌ریی كورد مه‌نووچێهر جیهانی ئاماده‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌ بوو، له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی هونه‌رمه‌ند و موزیكزان و توێژه‌ری ناوداری موزیكی ناوچه‌كانی وڵاتی ئێران محه‌مه‌د ره‌زا ده‌رویشی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فیستیڤاڵه‌ بوو، كه‌تیبه‌یه‌ك به‌ 36 هونه‌رمه‌ند و مامۆستای بێ هاوتای موزیكی ناوچه‌كانی ئێران، پێشكه‌ش كرا كه‌ وه‌لی ره‌حیمی یه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بوو كه‌ له‌ شه‌وێكی مێژووییدا له‌ رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ ته‌لاری خانه‌ی شاری كرمان كه‌تیبه‌یه‌كی پێ به‌خشرا.

له‌ دوایین به‌شداریی وه‌لی ره‌حیمی ناسراو به‌ وه‌لی عاشق له‌ فیستیڤاڵًی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر، مه‌نسوور جیهانی په‌یامنێری ئاژانسی په‌یامنێر وتووێژێكی تێروته‌سه‌لی له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامدا كه‌ ئه‌مه‌ دوایین دیمانه‌ی وه‌لی ره‌حیمی بوو.

"وه‌لی عاشق" له‌ گه‌ڵ سۆهراب محه‌مه‌دی ژه‌نیاری دووتار و گۆرانیبێژ و به‌خشیی به‌توانا له‌ دوایین وێژه‌رانی و ده‌نگبێژان و ژه‌نیارانی موزیكی ناوچه‌ی كرمانجی باكووریی خۆراسان دێنه‌ ئه‌ژماردن.

2

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

ببورن بةيامنير

3

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

ده‌ست خوش بهو ئه‌م بابه‌ته‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

سوباس بۆ وه‌لامه‌كه‌ت مه‌ریه‌م خان سوباس بو ده‌ست خوشیه‌كه‌ت

5

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

ده‌سته‌كانت خۆش چیمه‌ن خان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

6

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

زور سوباس كاك اسو

7

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

dastt xosh bet
xway gawra ley xosh bet jegayi bahashty pano barin bet  inshala

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

8

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

Aso Yassin نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش چیمه‌ن خان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

9

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

dast xosh cheman gyan

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c0ed872e9d.jpg

10

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

Aso Yassin نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش چیمه‌ن خان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

11

وه‌ڵام: وه‌لی ره‌حیمی كه‌مانچه‌ژه‌نی ناوداری كورد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]