بابه‌ت: له جیاتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بێته قوتابی زانكۆ
كوڕێكی میسری كه له‌جیاتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌چێته زانكۆ به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ی به باشی به‌جێ ناگه‌یه‌نێت و ده‌ستگیر ده‌كرێت.
یه‌كێك له چاودێرانی هۆلی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆلیژی بازرگانی زانكۆی قاهیره دوای ئه‌وه‌ی گومان له قوتابییه‌كی كچ ده‌كات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، له رووی ده‌نگ و هه‌ڵسوكه‌وتی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كچ نییه و كوڕه، داوای پاسه‌وانه‌كانی زانكۆ ده‌كات و كچه ساخته‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوای لێكۆڵینه‌وه، كوڕه‌كه ئاشكرای كردووه كه له جیاتی دڵداره‌كه‌ی هاتووه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و دڵدارهكهشی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی ده‌كات.
دواتر بڕیاردرا كه كوڕه‌كه راده‌ستی پۆلیس بكرێت و كچه‌كه‌ش بدرێته لیژنه‌ی ته‌مبێ كردن كۆلیژ.
پۆلیس بڕیاری دا به تۆمه‌تی گۆڕینی كه‌سایه‌تی كوڕه‌كه بداته دادگا و تا به‌ڕێوه‌چوونی دادگا كوڕه‌كه له به‌ندیخانه بمێنێته‌وه.بةيامنير