بابه‌ت: بمکوژه ئه‌وسا جێم بێڵه !
[right][size=24] بمکوژه ئه‌وسا جێم بێڵه ![/size]
[size=16]مۆمێکی تری ته‌مه‌نم داگرساند و
هه‌ردیار نه‌بوویت !
تا لێم بپرسی : بۆ وا ماتی ؟!
نه با هه‌واڵی تۆی پێ‌بوو
نه له‌گه‌ڵ بارانا هاتی
وه‌ک کۆچه‌ری ده‌وار به‌کۆڵ
هه‌ر گه‌رمیان و کوێستان ئه‌که‌م
ئای له خه‌می بێ وڵاتی !!
*********
ده وه‌ره وه ..خۆ تا ئێستا
سه‌فه‌رێکم نه هاته به‌ر
کۆچه‌که‌ی به‌ره‌و ژوور نه‌بێ
بمتوانیایه..رێگاکانم ئهپێچایهوه
هه‌ربۆئه‌وه‌ی
ماوه‌ی نێوانمان دوور نه‌بێ !
*********
ده وه‌ره وه ...
گه‌ر ئه‌م جاره ویستت برۆی
ویستت ته‌نها جێم بهێڵیت
بمکوژه ئه‌وسا جێم بێڵه !
با زریانیش
لاشه‌م له‌گه‌ڵ خۆی راپێچی
بڵێی کوژراو گوێ بداته
سه‌رماو باران و ره‌هێڵه [/size]
فه‌ریدوون عه‌بدول به‌رزنجی
11.8.09
[/right/]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]