بابه‌ت: هه‌وڵ مه‌ده بمخوێنیته‌وه !
[center]هه‌وڵ مه‌ده بۆ خوێندنه‌وه‌ی من،
ئه‌گه‌ر چی به تیری چاوه‌کانم
دڵت پێکرا بێ
من وه‌ک کتێبی ڕۆمانێکم
نیوه‌ی سوتابێ...
نیوه‌که‌یتری مابێ !
داستانه‌کانم له‌و لاپه‌ڕانه نوسرابوو
که ئێستا بۆته خۆڵه‌مێش
ناخوێندرێته‌وه
ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌یان بدات
ده‌بێ... بۆ چاپخانه‌ی وێرانی دڵم
بگه‌ڕێته‌وه
له ئه‌رشیفی یادگاریه‌کانی ئه‌وێ بگه‌ڕێ،
به‌ڵکو چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی تۆزاوی
بدۆزیته‌وه
ئه‌وکاته تێده‌گه‌یت ،
عه‌شق کردن له مندا بوونی نه‌ماوه
دڵنیام لێم پاشگه‌ز ئه‌بیته‌وه !
سه‌هه‌ند
15/2/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !