بابه‌ت: روبَوتێك له‌گه‌ڵ مرۆڤ یارى تینسى سه‌ر مێز ده‌كات !!
[size=19]روبَوتێك له‌گه‌ڵ مرۆڤ یارى تینسى سه‌ر مێز ده‌كات !!
KTV ...
ئا: رێبوار حه‌مه‌لاو ... زانایانى ڤیتنامى رۆبۆتێكیان به ناوى ( TOPIO) دروستكردوه ،كه له شێوه‌ى كه‌سایه‌تى نادوارى جیهان جیمز كامرون ده‌چێت ، ئه‌و رۆبۆته له لایه‌ن كۆمپانیایی (TOSY) ڤیتنامیهوه دروستكراوه.
ئه‌و رۆبۆته شێوه مرۆڤه ،له رێگاى دوو كامێرایی خێرا كه خێراییه‌كه‌یان ده‌گاته 200 فرم له هه‌ر چڕكهیهك دا كارى چاودێرى وبێنى تۆپى پینگ پۆنگ ئه‌نجام ده‌دات.جێ ئاماژه پێدانه ئه‌و رۆبۆته به‌مه‌ستى كێبڕكێیى یارى پینگ پۆنگ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى ئیش وكاره‌كانى ماڵه‌وه دروستكراوه.
جێ ئاماژه پێدانه مێشكى ئه‌و رۆبۆته له تۆرێكى زۆر هۆشمه‌ند دروستكراوه كه له توانایی دایه ، شوێنى هاتنى تۆپى تێنیس ولێدانى تۆپه‌كان به‌خێرایی وڵام بداته‌وه بۆ هه‌ر شوێنك كه پێوست بكات.جێ باسه باڵاى رۆبۆتى (TOPIO) 1,82 سانتیمه‌تره وكێشى ئه‌و رۆبۆته‌ش 119 كیلۆگرامه ،ئه‌و رۆبۆته 39 جوله‌ى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات كه له‌وانه سورانه‌وه وكارى پیًچهوانه له به‌رانبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ى و شكهسپێهێنانى مرۆڤ وسه‌ركه‌وتن له كێبرَكێكى پێنگ پۆنگ دا .
[/size]