بابه‌ت: بۆ بێ ده‌نگی ؟
[center][size=16]بۆ بێ ده‌نگی ؟
بۆ بێده‌نـگی نـامـدوێنی چـی بـلـَێم بیكــه‌م به تكــات
به‌ته‌نها چاوم خۆش ئه‌وێ گه‌ر بڵێی ئه‌یكه‌م به‌فیدات
دڵ له سینه بێته ده‌رێ بۆت ده‌ر دێنم بێ شـك بـه لـێـم
هه‌ر وشه‌یه‌ك لای تۆ جوانه من به هۆنراوه بۆت ئه‌ڵێم
بێ شكم جوانترین كه‌سی ، لـــه ئه‌ویـنـیـشــت دڵنیام
كه‌ئه‌ت بینم تۆی خه‌یالـَم فـرمێسكـمی كاتێك ته‌نیام
بۆیه لای كه‌س باست ناكه‌م تا كـه‌س تێ نـه‌گا له دڵم
تا هیچ كه‌سێ ئاشنا نه‌بێ به‌ڕه‌نگ و ڕوخـسـاری گـوڵـم
ئه‌و كه‌سه‌ی من خۆشم ئه‌وێ له‌ناو دڵما گه‌وره ئه‌بێ
بۆیه حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێ به‌دیداری چاوی شادبی
سامان سه‌نگاوی
سلێمانی
--------------------------------------------------------------------------------[/size][/center]
بێ له‌تۆ که‌سێ ناتوانێ ده‌رگای دڵم بکاته‌وه ..... سامان سه‌نگاوی