بابه‌ت: زه‌كه‌ریا گۆرانییه‌كی نوێی به‌ناوی (كوردستان) بلاوده‌كاته‌وه،
به‌رهه‌می تازه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا به‌م نزیکانه
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ زه‌كه‌ریا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا گۆرانییه‌كی نوێی به‌ناوی (كوردستان) بلاوده‌كاته‌وه، كه له‌هۆنراوه‌ی سامی ئه‌رگوشی و ئاواز‌و دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی. ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له‌گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندو باس له‌خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و جوانی سروشتی كوردستان ده‌كات و كاری تۆماركردنیشی له‌توركیا بۆكراوه. سه‌باره‌ت به‌م گۆرانییه‌ی، زه‌كه‌ریا وتی: هه‌موومان قه‌رزارباری ئه‌م خاكه‌ین و هه‌رچییه‌ك بۆ كوردستان بكه‌ین هه‌ر كه‌مه، هیواداریشم به‌دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م بێت. بڕیاریشه هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا بلاوبكاته‌وه.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا
www.zakariamusic.com