1

بابه‌ت: چاره‌سه‌رى تووره‌ بوون

هاتمه‌وه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێشه‌وا و خۆشترین که‌سی دونیا پێغه‌مبه‌ره‌ جه‌ند رۆژێکی تر بۆ هه‌تا ئه‌و کات به‌رده‌وام ده‌بم

بسم الله الرحمن الرحيم چاره‌سه‌رى تووره‌ بوون پرسيار: مرۆڤ چۆن ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌عصابيدا؟ من زۆر بێزار بووم وه‌ كاتێ تووڕه‌ ده‌بم ئه‌و جێگايه‌ به‌جێ ده‌هێڵم وه‌ زۆر له‌ زيكره‌كانم خوێندووه‌و وتوومه‌ (لاحول ولا قوة‌ الا بالله) به‌ڵام بێ سوود بوو. چاره‌م چىيه‌؟ وه‌ڵام له‌ لايه‌ن شێخ محمد صالح المنجد: الحمد لله تووره‌ بوون يه‌كێكه‌ له‌ هاندانه‌كانى شه‌يتان. كه‌ به‌ هۆيه‌وه‌ مرۆڤ ده‌كه‌وێته‌ چه‌ندان تاوان و به‌ڵاوه‌ كه‌ ته‌نها خوا ده‌زانێ چه‌نده‌ گه‌وره‌يه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا زۆر به‌ فراوانى باس له‌م ره‌وشته‌ به‌ده‌ كراوه‌, وه‌ له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا( درودی خوای لێ بێ) چه‌ندان چاره‌سه‌ر ئاماژه‌ى پێ كراوه‌ بۆ رزگار بوون له‌م ده‌رده‌و سنووردانان بۆ شوێنه‌واره‌كانى له‌وانه‌: 1- په‌نا گرتن به‌ خوا له‌ شه‌يتان : عن سليمان بن صرد قال : كنت جالسا مع النبي (علیه‌السلام)، ورجلان يستبان ، فأحدهما احمر وجه‌ واتفخت أوداجه‌ ( عروق من العنق ) فقال النبي صلى الله عليه وسلم : « إني لأعلم كلمة لو قالها ذهب عنه ما يجد ، لو قال أعوذ بالله من الشيطان ذهب عنه ما يجد » رواه البخاري ، الفتح 6/337 ومسلم/2610 . واته‌: سوله‌يمانى كورى صرد ده‌فه‌رموێت: من له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای لێ بێ) دانيشتبووم دوو پياو جوێنيان ده‌دا به‌يه‌كترى, يه‌كێكيان ده‌م و چاوى سوور هه ڵگه‌ڕابوو وه‌ ره‌گى په‌نا ملى هه‌ستابوو. جا پێغه‌مبه‌رى خوا( درودی خوای لێ بێ) فه‌رمووى: من ووشه‌يه‌ك ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌و كابرايه‌ بيڵێت تووره‌ بوونه‌كه‌ى نامێنێت، ئه‌گه‌ر بڵێ أعوژ بالله من الشيگان الرجيم ئه‌و كه‌ف و كوڵه‌ى ده‌نيشێته‌وه‌. وه‌ ده‌فه‌رموێت: « إذا غضب الرجل فقال أعوذ بالله ، سكن غضبه » صحيح الجامع الصغير رقم 695 . واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووڕه‌ بوو وتى: أعوذ بالله, تووڕه‌ بوونه‌كه‌ى ده‌نيشێته‌وه‌. 2- بێ ده‌نگ بوون: پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێت: « إذا غضب أحدكم فليسكت » رواه الإمام أحمد المسند 1/329 وفي صحيح الجامع 693 ، 4027 . واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ تووڕه‌ بوو با بێ ده‌نگ بێت. ئه‌ويش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سى تووره‌ بوو له‌ زۆربه‌ى جار ئاگاى له‌ خۆى نامێنێت و هه‌ستى له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ندان ووشه‌ به‌كاردێنێت كه‌ له‌وانه‌يه‌-په‌نا به‌ خوا- كوفرو نه‌فره‌ت كردن و ته‌ڵاقى تێدا بێت و ماڵى خۆى كاول بكات, يان جوێن و قسه‌ى ناشيرين به‌كاربێنێت و دوژمنايه‌تى بۆ خۆى دروست بكات. به‌كورتى: بێ ده‌نگ بوون چاره‌سه‌رى هه‌موو ئه‌م به‌ڵايانه‌يه‌. 3- ئارامى (السكون) : پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێ)ده‌فه‌رموێت: « إذا غضب أحدكم وهو قائم فليجلس ، فإن ذهب عنه الغضب وإلا فليضطجع » . واته‌: ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ ئێوه‌ تووڕه‌ بوو وه‌ به‌ پێوه‌ بوو با دابنيشێت, ئه‌گه‌ر تووره‌ بونه‌كه‌ى نيشبه‌وه‌ باشه‌ گه‌ر نا با رابكشێت. راوى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ ئه‌بوو زه‌ره‌ ره‌زاى خواى لێ بێت به‌سه‌ر هاتێكى له‌م باره‌يه‌وه‌ به‌سه‌ر هاتووه‌: جارێكيان ووشتره‌كه‌ى ئاو ده‌دا له‌سه‌ر حه‌وزێك كۆمه ڵه‌ كه‌سانێك هاتن و ووتيان كێ ده‌چێت چه‌ند تاڵێكى قژى هه ڵكێشَت؟ پياوێكيان ووتى من, ئه‌وه‌بوو چوو حه‌وزه‌كه‌ى شكاندا بۆىو تێكىدا, واته‌ ئه‌بو زه‌ر واى ده‌زانى كابرا يارمه‌تى ده‌دا له‌ ئاودانى ووشتره‌كه‌ىدا له‌ حه‌وزه‌كه‌ به‌ڵام ئه‌و خراپه‌ى كردو بووه‌ هۆى رووخاندنى حه‌وزه‌كه‌. جا ئه‌بو زه‌ر به‌ پێوه‌ بوو دانيشت پاشان راكشا, پێيان ووت ئه‌ى ئه‌با زه‌ر بۆچى دانيشتيت پاشان راكشايت؟ ئه‌ويش فه‌رمووى پێغه‌مبه‌رى خوا( درودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێت:...........فه‌رمووده‌كه‌ى باس كرد.... وذكر الحديث بقصته في مسند أحمد 5/152 وانظر صحيح الجامع رقم 694 . وه‌ له‌ ريوايه‌تێكدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌بو زه‌ر له‌سه‌ر حه‌وزێك ئاوى وڵاغه‌كه‌ى ده‌دا كابرايه‌ك تووره‌ى كرد ئه‌ويش دانيشت .... فيض القدير ، المناوي 1/408 . له‌ سووده‌كانى ئه‌م رێنمايىيه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێ) رێگرى كردنه‌ له‌ ئه‌نجامدانى هه ڵسوكه‌وتى ناشياو چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ له‌و كاته‌دا ئازارى خه ڵك بدات و له‌ خه ڵك بدات و بگره‌ بكوژێت- وه‌ك دواتر باسى ده‌كه‌ين- يان له‌وانه‌يه‌ ماڵ و سامان و شتى تر به‌فيڕۆ بدات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دابنيشێ دورده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ هه ڵچونى خوێن و ئه‌گه‌ر دانيشت دوورتر ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانى ته‌سه‌روفاتى خراپ و كردارى ئازارده‌ر. العلامه‌ الخطابي - رحمه الله – له‌ شه‌رحه‌كه‌دا له‌سه‌ر أبي داود ده‌فه‌رموێت: ( القائم متهيء للحركة والبطش والقاعد دونه في هذا المعنى ، والمضطجع ممنوع منهما ، فيشبه أن يكون النبي (علیه‌السلام)، إنما أمره بالقعود والاضطجاع لئلا يبدر منه في حال قيامه وقعوده بادرة يندم عليها فيما بعد . والله أعلم سنن أبي داود ، ومعه معالم السنن 5/141 واته‌: كه‌سێك به‌ پێوه‌ وه‌ستابێت ئاماده‌يه‌ بۆ ئه‌نجامدانى جوڵه‌و وه‌شاندن به‌ڵام دانيشتوو وانىيه‌, وه‌ راكشاويش به‌ هه‌مان شێوه‌, جا ئه‌گونجێت فه‌رمانه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( درودی خوای لێ بێ) به‌ دانيشتن و راكشان بۆ ئه‌وه‌ بێت تا نه‌با له‌كاتى به‌ پێوه‌ بوون و دانيشتنى كارێكى له‌ ده‌ست روو بدات كه‌ له‌ پاشه‌ رۆژدا لێى په‌شيمان بێت... والله أعلم. 4- پاراستنى ئامۆژگارىو وه‌سيه‌ته‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ): عن أبي هريرة رضي الله عنه « أن رجلا قال للنبي صلى الله عليه وسلم أوصني قال لا تغضب . فردد ذلك مرارا ، قال لا تغضب » رواه البخاري فتح الباري 10/456 . واته‌: پياوێك به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) ى فه‌رموو: وه‌سيه‌ت و ئامۆژگاريم بكه‌. فه‌رمووى: تووڕه‌ مه‌به‌, چه‌ند جارێك پرسياره‌كه‌ى دوو باره‌ كرده‌وه‌ به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) هه‌ر ده‌يفه‌رموو: تووڕه‌ مه‌به‌. وفي رواية قال الرجل : ففكرت حين قال النبي (علیه‌السلام)، ما قال فإذا الغضب يجمع الشر كله. مسند أحمد 5/373 . واته‌: له‌ ريوايه‌تێكدا كابرا وتى: جا بيرم كرده‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) ته‌نها بۆيه‌ واى فه‌رمووه‌ چونكه‌ توڕه‌ بوون هه‌موو خراپه‌يه‌كى تێدا كۆبووه‌ته‌وه‌. 5- « لا تغضب ولك الجنة » حديث صحيح : صحيح الجامع 7374 . وعزاه ابن حجر إلى الطبراني ، انظر الفتح 4/465. واته‌: تووڕه‌ مه‌به‌و به‌هه‌شت بۆ تۆيه‌. بيركردنه‌وه‌ له‌و پاداشتانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ ئاماده‌ى كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆيان له‌ هۆكاره‌كانى تووڕه‌ بوون ده‌پارێزن و تێده‌كۆشن بۆ خۆڕاگرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌و قوتدانه‌وه‌ى تووڕه‌ بوونه‌كه‌يان له‌ گه‌وره‌ترين يارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى توڕه‌ بوون. وه‌ له‌و پاداشته‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هاتووه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێت:« ومن كظم غيظا ، ولو شاء أن يمضيه أمضاه ، ملأ الله قلبه رضا يوم القيامة » رواه الطبراني 12/453 وهو في صحيح الجامع 176 واته‌: هه‌ركه‌سێك توڕه‌ بوونێك بخواته‌وه‌و خۆى بگرێت له‌ كاتێكدا بشتوانێت به‌رى بدات, ئه‌وا خواى گه‌وره‌ دڵى پڕ ده‌كات له‌ رازى بوون له‌ رۆژى دوايىدا. وه‌ پاداشتێكى گه‌وره‌ى تر پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێت:« من كظم غيظا وهو قادر على أن ينفذه، دعاه الله عز وجل على رؤوس الخلائق يوم القيامة حتى يخيره من الحور العين ماشاء » رواه أبو داود 4777 وغيره، وحسنه في صحيح الجامع 6518 . واته‌: هه‌ركه‌سێك تووڕه‌ بونێك بخواته‌وه‌ له‌ كاتێكدا بشتوانێت به‌رى بدات, ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌ رۆژى دوايىدا له‌ ناو هه‌موو دروست كراواندا بانگى ده‌كات تا سه‌رپشكى بكات كام له‌ حۆرىيه‌ چاو جوانه‌كانى ده‌وێت پێى ببه‌خشێت. 6- زانينى پله‌ى به‌رزو ناوازه‌ى پێشكه‌وتووى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆى ده‌گرێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێت: « ليس الشديد بالصرعة ، إنما الشديد الذي يملك نفسه عند الغضب » رواه أحمد 2/236 والحديث متفق عليه واته‌: به‌هێزى به‌ زۆرانبازى نىيه‌. به ڵكو به‌هێز ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ له‌ كاتى تووڕه‌ بووندا خۆى ده‌گرێته‌وه‌. وه‌ هه‌تا نه‌فس زياتر هه ڵچێو زياتر بجۆشێ خۆگرتنه‌وه‌و تووڕه‌يى خواردنه‌وه‌ پله‌ى زياتر ده‌بێت. پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێت: « الصرعة كل الصرعة الذي يغضب فيشتد غضبه ويحمر وجه‌ه ، ويقشعر شعره فيصرع غضبه » رواه الإمام أحمد 5/367 ، وحسنه في صحيح الجامع 3859 واته‌: كه‌سى ئازاو به‌هێزى ته‌واو ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ ته‌واو تووڕه‌ ده‌بێت و ده‌م و چاوى سوور هه ڵده‌گه‌ڕێت وه‌مووى گرژ ده‌بێت, به‌ڵام ئه‌م تووڕه‌ بوونه‌كه‌ى ده‌دات به‌ زه‌وىداو قوتى ده‌داته‌وه‌. وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) له‌ رووداوێكدا له‌ به‌رده‌م هاوه ڵه‌كانىدا هه‌لێك ده‌قۆزێته‌وه‌ تا ئه‌مه‌ به‌ جوانىو كردارى روون بكاته‌وه‌. عن أنس « أن النبي (علیه‌السلام)، مر بقوم يصطرعون ، فقال : ماهذا ؟ قالوا : فلان الصريع ما يصارع أحدا إلا صرعه قال : أفلا أدلكم على من هو أشد منه ، رجل ظلمه رجل فكظم غيظه فغلبه وغلب شيطانه وغلب شيطان صاحبه » رواه البزار قال ابن حجر بإسناد حسن . الفتح 10/519 . . واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) به‌لاى كۆمه ڵه‌ كه‌سێكدا تێ په‌ڕى كه‌ زۆرانبازيان ده‌كرد, فه‌رمووى: ئه‌وه‌ چىيه‌؟ ووتيان: فڵان زۆرانبازه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌گه ڵىدا زۆران بگرێت ده‌يدات به‌ زه‌وىدا, ئه‌ويش فه‌رمووى: ئايا كه‌سێكتان پێ بڵێم له‌و ئازاترو به‌ تواناتر بێت؟ پياوێكه‌ كه‌سێك سته‌مى لێ بكات به‌ڵام ئه‌و تووڕه‌يى خۆى بخواته‌وه‌ به‌مه‌ش له‌هه‌مان كاتدا سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كابراو شه‌يتانه‌كه‌ى خۆىو شه‌يتانى ئه‌و كه‌سه‌ى سته‌مه‌كه‌ى لێ ده‌كات. 7- شوێن پێ هه ڵگرتنى ره‌وشتى پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) له‌ تووڕه‌ بووندا: وه‌ ئه‌م ئاكاره‌ له‌ ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوادا ( درودی خوای لێ بێ) له‌ كاتێكدا ئه‌ويش پێشه‌نگ و رابه‌رمانه‌ زۆر به‌روونى له‌ چه‌ندان فه‌رمووده‌دا دياره‌, له‌وانه‌: عن أنس رضي الله عنه قال : كنت أمشي مع رسول الله (علیه‌السلام)، وعليه برد نجراني غليظ الحاشية ، فأدركه أعرابي فجبذه بردائه جبذة شديدة ، فنظرت إلى صفحة عاتق النبي (علیه‌السلام)، « ما بين العنق والكتف » وقد أثرت بها حاشية البرد ، ثم قال : يا محمد مر لي من مال الله الذي عندك ، فالتفت إليه (علیه‌السلام)، فضحك ، ثم أمر له بعطاء متفق عليه فتح الباري 10/375 .. واته‌: ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێت: من له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) به‌رێدا ده‌ڕۆيشتم كه‌ پۆشاكێكى ئه‌ستوورى نه‌جرانى له‌به‌ردابوو, كابرايه‌كى ده‌شته‌كى گه‌يشت پێى به‌ توندى پۆشاكه‌كه‌ى راته‌كاند, ته‌ماشاى لا ملى پێغه‌مبه‌رى خوام ( درودی خوای لێ بێ) كرد لێوارى پۆشاكه‌كه‌ روشاندبووى, پاشان ووتى: ئه‌ى محمد له‌و سامانه‌ى خوا كه‌ له‌لاته‌ پێم بده‌, ئاوڕم دايه‌وه‌ بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) بينيم پێكه‌نى, پاشان فه‌رمانى كرد كه‌ پێى بدرێت. وه‌ له‌ شوێن پێ هه ڵگرتنمان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) ئه‌وه‌يه‌ كه‌ تووڕه‌ بوونمان له‌به‌ر خوا بێت و له‌و كاته‌دا بێت كه‌ سنوره‌كانى خوا پێشێل بكرێت, كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و تووڕه‌ بوونه‌يه‌ كه‌ سوپاسكراوه‌. چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودی خوای لێ بێ) تووڕه‌ بووه‌ كاتێك هه‌واڵيان دايه‌ به‌ پێشنوێژێك كه‌ به‌ درێژ كرنه‌وه‌ى قورئان خوێندى ناو نوێژه‌كه‌ى خه ڵك راو ده‌نێ. وه‌ تووڕه‌ بوو كاتێ له‌ ماڵى عائيشه‌دا په‌رده‌يه‌كى بينى وێنه‌ى گياندارى تێدا بوو. وه‌ تووڕه‌ بووه‌ كاتێ ئوسامه‌ هات تكا بكات بۆ ئافره‌ته‌ مه‌خزۆميه‌كه‌ى كه‌ دزى كردبوو.وه‌ فه‌رمووى: ئايا تكا ده‌كه‌يت له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنى سنورێكى خواى گه‌وره‌؟ وه‌ تووڕه‌ بوو كاتێ پرسيارى لێ ده‌كرا ده‌رباره‌ى شتانێك كه‌ پێى ناخۆش بووايه‌. وه‌ غه‌يرى ئه‌مانه‌,, كه‌واته‌ تووڕه‌ بونه‌كانى له‌به‌ر خواو بۆ خوا بووه‌. 8- زانينى ئه‌وه‌ى كه‌ توڕه‌ي كرتنه‌وه‌ له‌ سيفاتى موته‌قينانه‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ كتێبه‌كه‌ىداو پێغه‌مبه‌رى خواش ( درودی خوای لێ بێ) له‌ فه‌رمووده‌كانىدا مه‌دحيان كردوون، وه‌ به‌هه‌شتانێكيشيان بۆ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ پانتايىيه‌كه‌ى به‌ ئه‌ندازه‌ى ئاسمانه‌كان و زه‌وىيه‌, له‌ سيفاته‌كانيان ئه‌وه‌يه‌ كه‌: { ينفقون في السراء والضراء والكاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين } وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ باسى ره‌وشته‌ جوانانێك و سيفات و كردارێكيان ده‌كات كه‌ نه‌فسه‌كان ههڵپه‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌يشتنه‌وه‌ پێيان له‌ ئاكارو ره‌وشته‌كانيان ئه‌وه‌يه‌ كه‌: { إذا ما غضبوا هم يغفرون } 9- بيركردنه‌وه‌ له‌ كاتى بيرخستنه‌وه‌دا : تووڕه‌ بوون له‌ سروشتى نه‌فس و خه ڵكى جياوازن تيايدا, وه‌ له‌وانه‌يه‌ قورس بێت له‌سه‌ر نه‌فس كه‌ تووڕه‌ نه‌بێت, به‌ڵام راستگۆيان كاتێ تووڕه‌ ده‌بن و يادى خوايان ده‌خرێته‌وه‌ له‌و سنووره‌دا ده‌وه‌ستن, ئه‌مه‌ش نمونه‌يه‌كه‌ له‌وان: عن ابن عباس رضي الله عنهما أن رجلا استأذن على عمر رضي الله عنه فأذن له ، فقال له : يا ابن الخطاب والله ما تعطينا الجزل ( العطاء الكثير ) ولا تحكم بيننا بالعدل ، فغضب عمر رضي الله عنه حتى هم أن يوقع به ، فقال الحر بن قيس ، ( وكان من جلساء عمر ) : يا أمير المؤمنين إن الله عز وجل قال لنبيه(علیه‌السلام)،: { خذ العفو وأمر بالعرف وأعرض عن الجاهلين } وإن هذا من الجاهلين ، فوالله ما جاوزها عمر رضي الله عنه حين تلاها عليه ، وكان وقافا عند كتاب الله عز وجل رواه البخاري الفتح 4/304 واته‌: پياوێك داواى ئيزنى كرد تا بچێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لاى عومه‌ر ره‌زاى خواى لێ بێت و ئيزن درا, پێى ووت: ئه‌ى كوره‌كه‌ى خه‌تتاب سوێند به‌ خوا تۆ زۆرمان پێ نابه‌خشيت و به‌ دادپه‌روه‌رى حوكم ناكه‌يت له‌ نێوانماندا. عومه‌ريش ره‌زاى خواى لێ بێت تووڕه‌ بوو به‌ جۆرێ خه‌ريك بوو هه‌ستێت بۆى. حه‌رى كورى قه‌يس كه‌ له‌ خزمه‌ت عومه‌ردا دانيشتبوو فه‌رمووى:ئه‌ى ئه‌ميرى ئيمانداران خواى گه‌ىوره‌ به‌ پێغه‌مبه‌رى خواى( درودی خوای لێ بێ)فه‌رمووه‌: { خذ العفو وأمر بالعرف وأعرض عن الجاهلين } جا ئه‌مه‌ش له‌ نه‌فامه‌كانه‌, جا سوێند به‌ خوا كاتێ ئه‌م ئايه‌ته‌ى بۆ خوێندرايه‌وه‌ له‌ شوێنى خۆى نه‌جوڵا، وه‌ عومه‌ر سيفاتى وابوو له‌ كاتى خوێندنى ئايه‌ته‌كانى قورئاندا وه‌ستاو بوو له‌سه‌ر گوێڕايه ڵى كردنى. جا موسڵمان ده‌بێت ئاوا بێت, به‌ڵام مونافيقى پيس وا نىيه‌ ئه‌وه‌تا كاتێ يه‌كێك له‌وان تووڕه‌ ده‌بێت و فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خواى( درودی خوای لێ بێ)بيرده‌خه‌نه‌وه‌و يه‌كێك له‌ هاوه‌ڵان پێى ده‌فه‌رموێت: په‌نا بگره‌ به‌ خوا له‌ شه‌يتان, به‌و هاوهڵه‌ى ووت كه‌ بيرى خسته‌وه‌: ئايا وا ده‌بينى من شتێكم بێت, ئايا من شێتم؟ بڕۆ لاچۆ.رواه البخاري فتح 1/465 . په‌نا ئه‌گرين به‌ خوا له‌ دۆڕان. 10- زانينى خراپىيه‌كانى تووڕه‌ بوون: كه‌ ئه‌ميش زۆره‌ كورته‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ زيان ده‌گه‌يه‌نێت به‌ نه‌فسى خۆى و كه‌سانى تريش. زوبان جوێن ده‌دات و قسه‌ى ناشيرين ده‌دات, ده‌ستيش ده‌وه‌شێنێت به‌بێ حيساب كردن, كه‌ ده‌گونجێت بگاته‌ كوشتن, ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش په‌ندى تێدايه‌: عن علقمة بن وائل أن أباه رضي الله عنه حدثه قال : إني لقاعد مع النبي (علیه‌السلام)، إذ جاء رجل يقود آخر بنسعة (حبل مضفور ) فقال : يا رسول الله هذا قتل أخي . فقال رسول الله (علیه‌السلام)، أقتلته ؟ قال : نعم قتلته . قال : كيف قتلته ؟ قال : كنت أنا وهو نختبط ( نضرب الشجر ليسقط ورقه من أجل العلف ) من شجرة ، فسبني فأغضبني فضربته بالفأس على قرنه ( جانب الرأس ) فقتلته ... إلى آخر القصة رواه مسلم في صحيحه 1307 ترتيب عبد الباقي. واته‌: وائيلى باوكى عه‌لقه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: من له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێ) دانيشتبووم كابرايه‌ك هات يه‌كێكى ترى به‌ په‌تێك راده‌كێشا ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( درودی خوای لێ بێ) ئه‌مه‌ براكه‌مى كوشتووه‌. پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێ) فه‌رمووى: ئايا كوشتووته‌؟ ووتى: به ڵێ كوشتوومه‌. فه‌رمووى: چۆن كوشتت؟ ووتى: من و ئه‌و خه‌ريكى لێ كردنه‌وه‌ى گه‌ڵاى دار بووين بۆ به‌كارهێنانى بۆ ئاڵفى ئاژه ڵ قسه‌و جوێنى پێدام و تووڕه‌ى كردم منيش به‌ خاكه‌ناز دام به‌ ته‌نيشتى سه‌رىداو كوشتم.....تا كۆتايى به‌سه‌رهاته‌كه‌. جارى واش هه‌يه‌ له‌مه‌ كه‌متر روو ده‌دات و خه ڵكى بريندارو زامدار ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر كابرا له‌ ده‌ستى رابكات به‌رده‌بێته‌ خۆى, به‌وه‌ى پۆشاكى خۆى ده‌دڕێت و له‌ رومه‌تى خۆى ده‌دات و له‌وانه‌يه‌ ببورێته‌وه‌و له‌ هۆش خۆى بچێت. وه‌ هه‌روه‌ها قاپ و قاچاغ و كه‌ل و په‌له‌كان ده‌شكێنێت. وه‌ له‌و شته‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌نجامى تووره‌ بوونه‌وه‌ په‌يدا ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆى ناره‌حه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تىو بچڕانى شيرازه‌ى خێزان و روخانى كيانى بريتىيه‌ له‌ ته‌ڵاق. وه‌ پرسيار بكه‌ له‌ زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى خێزانه‌كانيان ته‌ڵاق داوه‌ چۆن و كه‌ى ته‌ڵاقتان داون, يه‌كسه‌ر هه‌واڵت ده‌ده‌نێ به‌وه‌ى: له‌ چركه‌ ساتى تووڕه‌ بووندا بووه‌. له‌ ئه‌نجامى ئه‌مه‌شه‌وه‌ منداڵى بێ سه‌رپه‌رشتى, په‌شيمانى و حه‌سره‌ت, ژيانى تاڵ. هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌هۆى تووڕه‌ بوونه‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان يادى خوايان بكردايه‌و بيرێكيان له‌ خۆيان بكردايه‌ته‌وه‌و تووڕه‌ بوونه‌كه‌يان قوت بدايه‌ته‌وه‌و په‌نايان بگرتايه‌ به‌ خوا له‌ شه‌يتان ئه‌وه‌ رووى نه‌ده‌دا كه‌ رووىدا. به‌ڵام سه‌رپێچى كردنى شه‌ريعه‌ت جگه‌ له‌ دۆڕان هيچى ترى لێ ناكه‌وێته‌وه‌. وه‌ له‌و زيانه‌ جه‌‌سته‌يانه‌ى كه‌ هۆيه‌كه‌ى توڕه‌و بوونه‌ زۆر گه‌وره‌يه‌ هه‌روه‌ك پزيشكه‌كان باسى ده‌كه‌ن وه‌ك جه‌ڵته‌ى خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و زياد بوونى لێدانه‌كانى دڵ و هه‌ناسه‌ سوارى. كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دڵ وه‌ستانێكى بكوژ يان نه‌خۆشى شه‌كره‌و شتى تر. خوا بمان پارێزێت 11- تێڕوانينى كه‌سى تووڕه‌ له‌ خۆى كاتى تووڕه‌ بوون: ئه‌گه‌ر كه‌سى تووڕه‌ له‌ كاتى تووڕه‌ بووندا له‌ ئاوێنه‌دا ته‌ماشاى شێوه‌ى خۆى بكات, ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بدات له‌ تێك چونى ره‌نگ و له‌رزينى ئه‌ندامه‌كانىو گۆڕانى شێوه‌ىو سوور بوونه‌وه‌ى ده‌م و چاوىو ده‌رپه‌ڕينى چاوه‌كانىو له‌ شيرازه‌ ده‌رچوونى كرداره‌كانى كه‌ وه‌ك شێتى لێ هاتووه‌ ئه‌وا خۆى به‌ نامۆ دێته‌ پێش چاوو خۆى ناناسێته‌وه‌و قێز له‌ روواڵه‌تى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بێ گومان ناشيرينى ناوه‌وه‌ زياتره‌ وه‌ك له‌ ناشيرينى روواڵه‌تى له‌و كاته‌دا. جا ئاخۆ ئه‌بێت شه‌يتان چه‌ند خۆشحاڵ بێت به‌ كه‌سێك كه‌ ئه‌مه‌ حاڵى بێت! په‌نا ئه‌گرين به‌ خواى گه‌وره‌ له‌ شه‌يتان و دۆڕان. پاڕانه‌وه‌ ئه‌مه‌ چه‌كى ئيمانداره‌ كه‌ هه‌رده‌م داوا له‌ خواى په‌روه‌ردگارى ده‌كات كه‌ له‌ خراپه‌كان و به‌ڵاو ره‌وشته‌ ناشيرينه‌كان بيپارێزێت. وه‌ په‌نا ده‌گرێت به‌ خوا له‌وه‌ى كه‌ بكه‌وێته‌ تياچوونى بێ بڕوايى يان سته‌مه‌وه‌ به‌ هۆى تووڕه‌ بوونه‌وه‌, چونكه‌ له‌و سيانه‌ رزگاركه‌رانه‌ بريتىيه‌ له‌: دادپه‌روه‌رى له‌ كاتى رازى بوونى ئارامىو كاتى تووڕه‌ بووندا, جا له‌ پاڕانه‌وه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ) درودی خوای لێ بێ)ئه‌مه‌ بووه‌: « اللهم بعلمك الغيب وقدرتك على الخلق أحيني ما علمت الحياة خيرا لي ، وتوفني إذا علمت الوفاة خيرا لي ، اللهم وأسألك خشيتك في الغيب والشهادة ، وأسألك كلمة الإخلاص في الرضا والغضب ، وأسألك القصد في الفقر والغنى وأسألك نعيما لا ينفد ، وقرة عين لا تنقطع ، وأسألك الرضا بعد القضاء ، وأسألك برد العيش بعد الموت ، أسألك لذة النظر إلى وجه‌ك والشوق إلى لقائك ، في غير ضراء مضر ة ولا فتنة مضلة الله زينا بزينة الإيمان واجعلنا هداة مهتدين . » صحيح الجامع 3039 والحمد لله رب العالمين وه‌رگێڕانى/ مامۆستا حه‌مزه‌ به‌رزنجى

islamdost

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: چاره‌سه‌رى تووره‌ بوون

dastt xosh bet barasty babateki basha
mn xom zor zo tora dabm bas ka awam xwendawa
amaw dwa pesh har torabinek bir la babataky to dakamawa

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

3

وه‌ڵام: چاره‌سه‌رى تووره‌ بوون

dastakant xosh babateke jwana

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c0ed872e9d.jpg

4

وه‌ڵام: چاره‌سه‌رى تووره‌ بوون

swpastan dakam

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg