بابه‌ت: پۆلیسی سلێمانى پلانێكى تۆكمه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن داناوه
[size=24]پۆلیسی سلێمانى پلانێكى تۆكمه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن داناوه[/size]
رووداونێت-سلێمانى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن، په‌یامێكى ئاراسته‌ى دانیشتووانى سنووره‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی كرد، ئه‌م په‌یامه‌ش پێش كه‌متر له ڕۆژێك دێت بۆ ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌كان.
له راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست (رووداونێت) كه‌وتووه، هاتووه "بههاوكاریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پلانی ئه‌منى تۆكمه‌مان داناوه له هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و پۆلیسى چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان".
ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و هێزانه هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه تا پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ئارامى و هێمنى به‌ڕێوه‌بچێ و رێگرى له‌هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو و نایاسایى ده‌كه‌ن.
راگه‌یانراوه‌كه‌ى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، به‌رپرسیاریه‌تى ته‌واو ده‌خاته ئه‌ستۆى هاووڵاتییان و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "له كاتى روودانى هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا، سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كرێ و به‌رپرسیاریه‌تى ته‌واوى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
ئه‌و په‌یامه‌ى پۆلیس، هه‌فته‌یه‌ك دواى راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشى گشتیى سلێمانى هات، كه داواى پاراستنى ئارامى مه‌راسیمه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنی كردبوو.
له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، شارى سلێمانى گه‌رموگوڕترین بانگه‌شه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى.