بابهت: ئایەتێکی قورئان دەکرێت بە مەسج ....!!
[size=16]لەوانەیە زۆر لات ئاسایی بێت کاتێک ئایەتێکی قورئانی بە شێوەی نامە لە مۆبایلدا ببینیت ، ئەوە ئاساییە ، بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە کە کاتێک ئەو ئایەتە گۆڕانکاری تیا دەکرێت و دەکرێتە مەسجێکی غەرامی ،
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت...
لەوانەیە زۆر لات ئاسایی بێت کاتێک ئایەتێکی قورئانی بە شێوەی نامە لە مۆبایلدا ببینیت ، ئەوە ئاساییە ، بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە کە کاتێک ئەو ئایەتە گۆڕانکاری تیا دەکرێت و دەکرێتە مەسجێکی غەرامی ، ئەو ئایەتە پیرۆزەش بریتیە لە ئایەتی 109 ی سورەتی الکهف کە خوای گەورە دەفەرموێت : (قل لو كان البحر مداد لكلمات ربي لنفذ البحر قبل أن تنفذ كلمات ربي ولو جئنا بمثله مددا).
گۆڕاوە بە " لو كان البحر مدادا لكلمات حبي لنفذ البحر قبل أن تنفذ كلمات حبي"
تەسەوری گۆڕانەکە بکە لە کوێدایە .. وشەی ( ربی) کراوە بە ( حبی)...!!
حسبناالله ونعم الوکیل...
پێم خۆش بوو ئەمە بگەیەنم تا ئەگەر بەرچاوتان کەوت نەکەونە هەڵەوە و ئێوەش بە نەزانی بڵاوی بکەنەوە...
خوایە شاهد بە من گەیاندم ... بە هیوام هەرکەسێک ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە بڵاوی بکاتەوە ، ان شاالله خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە ...
و السلام علیکم و رحمە اللە و برکاتە..
به خته وه ری
[/size]