1

بابه‌ت: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

[right]زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا ڕوبه‌رێكی ئاوی فراوان هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ی سێگۆشه‌دایه‌ و نزیكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دوورگه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێی ده‌وترێ (دوورگه‌ی به‌رمۆدا) له‌به‌رئه‌وه‌ به‌و ناوچه‌ ئاوییه‌ ده‌وترێ (سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا).
سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا دیارده‌یه‌كی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ری تیادا ڕووده‌دات كه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر تۆقێنه‌ر و به‌ ترسه‌، ئه‌ویش نقوم بوون و بزربوونی سه‌ده‌ها كه‌شتی و پاپۆڕ و فڕۆكه‌ و دیارنه‌مانی هه‌زاره‌ها مرۆڤه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایان و نووسینی چه‌نده‌ها كتێب له‌باره‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ هیچ پاشماوه‌یه‌ك له‌ دوای بزربوونی ئه‌و پاپۆڕ و فڕۆكانه‌ دیار نامێنێ، مه‌گه‌ر به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێ، تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی هۆكاری ئه‌م دیارنه‌مان و بزربوونه‌ نه‌سه‌لمێنراوه‌ و رون نییه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی چییه‌، به‌لاَم هه‌ندێ بۆچوون له‌سه‌ری هه‌یه‌.
چه‌ند ناوێك به‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌ ده‌وترێت وه‌ك (سێگۆشه‌ی شه‌یتان، سێگۆشه‌ی تۆقاندن، سێگۆشه‌ی مردن، گۆڕستانی ئه‌تڵه‌سی)، له‌ مێِژووشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ راوه‌ماسییه‌وه‌ خه‌ریك بوون له‌م ناوچه‌یه‌ ترساون و لێی دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌ و به‌ ناوچه‌یه‌كی شوم و نه‌فره‌ت لێكراویان زانیوه‌، هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ شه‌واندا له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕوناكیه‌كی زۆریان بینیوه‌ كه‌ له‌م شوێنه‌ به‌رز بۆته‌وه‌.
ـ هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌:
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت تا ئێستا به‌ دروستی ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ كه‌ ئایا هۆكاری ئه‌م دیارنه‌مان و بزربوونه‌ چییه‌؟ به‌لاَم زانایان چه‌ند رایه‌كی جیاوازیان هه‌یه‌:.
1- هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ ئاوه‌كه‌دایه‌.
2ـ هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ چینی هه‌وای (ئه‌تۆنسفێردا) دیارده‌ی (راكێشانی توند) له‌ ئاسمان ڕووده‌دات و ده‌بێته‌ هۆی ڕاكێشانی فڕۆكه‌ و پاپۆڕ بۆ سه‌ره‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان.
3ـ كۆمه‌ڵێكی تر له‌ پسپۆڕان ده‌ڵێن له‌و ناوچه‌یه‌دا بواریكی موگناتیسی زۆر به‌ هێز هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كێشكردنی هه‌ر شتێك كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕێت بۆ بۆشاییه‌كانی ئاسمان، ته‌نانه‌ت ڕایه‌كی تریش له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئاوی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا شوینی نیبشته‌جێبوون و پێگه‌ی به‌هێزی شه‌یتانه‌كانه‌ كه‌ له‌ وێدا نیشته‌جێ ده‌بن و بڕیاره‌كان له‌وێوه‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی تر ده‌رده‌چن و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسن له‌م دیارده‌یه‌، به‌لاَم ئایا ئه‌مه‌ تا چه‌ند باوڕه‌ پێكراوه‌؟
ـ چه‌ند دیارده‌یه‌كی بزربوون:
له‌ ساڵی (1800)دا چوار پاپۆڕی ئه‌مریكی دیارنه‌مان به‌ خۆیان و كه‌لوپه‌ل و سه‌رنشینه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ (560) كه‌سی تێدا بووه‌، هه‌روه‌ها پاپۆڕی (سی بێرد) دیار نه‌ما، به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو پاش وه‌ختێكی تر كه‌لوپه‌ل و خۆراكی ناو كه‌شتییه‌كه‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌، به‌لاَم سه‌رنشینه‌كانی تێكڕا بزربوون، ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كانیشیان دیارنه‌مان.
پاپۆڕی ئینگلیزی له‌ كاتێكدا به‌رو ئینگلته‌را ده‌ڕۆیشت به‌ خۆی و (200) سه‌رنشینه‌وه‌ دیار نه‌مان، به‌لاَم ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌رنجه‌ هه‌ندێ له‌و كه‌شتی و پاپۆڕانه‌ كه‌ وون بوون له‌ ماوه‌یه‌كی تردا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، بۆ نمونه‌ پاپۆڕێكی فه‌ره‌نسی له‌ بارودۆخێكدا ده‌ركه‌وته‌وه‌ و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی وه‌ك خۆیان مابوونه‌وه‌ چارۆكه‌كانی به‌ ساغی هه‌روه‌ك خۆی بوون، ته‌نها ئه‌وه‌ی دیار نه‌مابوو سه‌رنشینه‌كانی بوون، ته‌نانه‌ت باڵنده‌یه‌كی كه‌ناری كه‌ له‌ پاپۆڕه‌كه‌دا بوو به‌زیندووی مابوویه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی باسكرا به‌نیسبه‌ت پاپۆڕ و كه‌شتییه‌وه‌ بوو، چه‌ند نمونه‌یه‌كیش له‌سه‌ر دیارنه‌مانی فرۆكه‌ باس ده‌كه‌ین و تا ئێستا زیاتر له‌ (14) جۆر فڕۆكه‌ی ئه‌مریكای بارهه‌ڵگر و جه‌نگی و نه‌فه‌رهه‌ڵگر دیارنه‌ماون له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌كانیاندا، نزیكه‌ی (12) جۆری تر فرۆكه‌ كه‌ هی چه‌ند ولاَتێكی جیاوازبوون به‌ خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیانه‌وه‌ له‌م ناوچه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ر و ترسناكه‌دا دیار نه‌ماوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌ فڕۆكه‌كان بۆ رزگاركردنی ئه‌وان چوون، به‌لاَم ئه‌وانیش بێسه‌ر و شوێن بوون.
[/right]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌راستی زۆرم له‌م باسه‌ خوێندۆته‌وه‌ زۆر چێژی هه‌یه‌ قه‌ت لێی وه‌رس نابم چه‌ندی بیخوێنمه‌وه‌

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]

3

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

dast xosh

4

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

burhannet نووسی:

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌راستی زۆرم له‌م باسه‌ خوێندۆته‌وه‌ زۆر چێژی هه‌یه‌ قه‌ت لێی وه‌رس نابم چه‌ندی بیخوێنمه‌وه‌

كاك بورهان منیش زور سه‌رسامم به‌م موپلسه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

5

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

وه‌ سێگۆشه‌ی شه‌یتانیشی پێ ده‌ڵێن

6

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته ،‌  زۆرم له‌م باسه‌ خوێندۆته‌وه‌

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

7

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

arez نووسی:

وه‌ سێگۆشه‌ی شه‌یتانیشی پێ ده‌ڵێن

وابزانم نوسراوه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

8

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

منیش سه‌باره‌ت به‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بابه‌تی زۆرم خوێندۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ زانیان له‌سه‌ری
یه‌كڕان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شوێنی ناوبراو جێگه‌ی شه‌یتان بێت!. الله‌ اعلم.

9

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

Sarhang Muhsin نووسی:

منیش سه‌باره‌ت به‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بابه‌تی زۆرم خوێندۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ زانیان له‌سه‌ری
یه‌كڕان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شوێنی ناوبراو جێگه‌ی شه‌یتان بێت!. الله‌ اعلم.

سه‌پاس بو په‌یامت.  خوا به‌ دورمان خات

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

10

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

ده‌ست خۆش hmm. منیش  که‌مێکم زانیاریم له‌سه‌ر هه‌بوو

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

11

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

dast xosh maryam gyan bo am babata

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c0ed872e9d.jpg

12

وه‌ڵام: سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، سێگۆشه‌ی ترس!

Rawan_sherwani نووسی:

ده‌ست خۆش hmm. منیش  که‌مێکم زانیاریم له‌سه‌ر هه‌بوو

walla xoe zaniyareyakan har awanan

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg