بابه‌ت: ڤیتامین"D" له‌گه‌ڵ كالسیۆم پارێزگارى له ئێسك ده‌كات
[size=19]ڤیتامین"D" له‌گه‌ڵ كالسیۆم پارێزگارى له ئێسك ده‌كات
KTV ...
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه خواردنى خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به ڤیتامین "D" له‌گه‌ل كالسیۆم به‌رگرى له ئێسكى مرۆڤ ده‌كات دژى شكانى له هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا ، به‌ڵام ڤیتامین "D" به‌ته‌نیا واته به بێ بوونى كالسیۆم ئه‌و سووده به مرۆڤ نابه‌خشێت .
لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 68,517 كه‌سی ته‌مه‌ن خوارووى 70 ساڵى ئه‌نجامداوه ، پاشان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ڤیتامین"D" له‌گه‌ڵ ماده‌ى كالسیۆم مه‌ترسی تووشبوون به شكانى ئێسك له‌لایه‌ن ژن و پیاوه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ڕۆژانه خواردنى 10 تا 20 مایكروگرام له ڤیتامین"D" به‌ته‌نیاى ، هیچ سوودێك بۆ پاراستنى ئێسك نابینێت ، به‌ڵام خواردنى له‌گه‌ڵ كالسیۆم مه‌ترسی تووشبوون به مه‌ترسی بڕبڕه‌ى پشت و شكانى ئێسك كه‌م ده‌كاته‌وه .
زانایان ئه‌م لێكۆلینهوهیهیان له‌سه‌ر گۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى BMJ بڵاوكرایه‌وه . [/size]