1

بابه‌ت: به‌رائه‌ت ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن (ده‌) ساڵه‌ی كه ‌هه‌موو قورئانی..

برائه‌ت مندالێكی ته‌مه‌ن ده‌ ساڵ كه‌ نه‌ دایكی ماوه‌و نه‌ باوكی ... به‌رائه‌ت به‌راستی به‌سه‌ر هاتێكی جه‌رگ بره‌ فرمێسك له‌ چاوه‌كان ئه‌هێنێته‌ خواره‌وه‌ .
دایك باوكی به‌رائه‌ت خه‌ڵكی وڵاتی میسرن وه‌ ته‌نها منالێك ‌هه‌یان بوو كچێكی ته‌مه‌ن ده‌ ساڵان بوو به‌ ناوی به‌رائه‌ت كه‌ هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌ره‌ له‌م ته‌مه‌نه‌یدا وه‌ هه‌تا له‌ قوتابخانه‌ مامۆستاكان له‌ ئاست زیره‌كی ئه‌م منداله‌ زۆر جار پێیان ئه‌وت كه‌ تۆ پێویسته‌ له‌قۆناغی ناوه‌ندی دابیت نه‌ك سه‌ره‌تایی یانی زیره‌كیه‌كه‌ی له‌ ئاستێكی سه‌یردایه‌ به‌لێ دایك وباوكی به‌رائه‌ت هه‌ردوكیان دكتۆر بونه‌و له‌ولاتی میسر به‌ره‌و ولاتی سعودیه‌ گه‌شتیان كرد تاوه‌كو درێژه‌ به‌ كاره‌كه‌یان بده‌ن له‌ یه‌كێك له‌ نه‌ خۆشخاناكانی ئه‌و ولاته‌ وه‌ خێزانێكی زۆر دیندارو پابه‌ند بونه‌ به‌ ئاینی ئیسلام له‌ كاتێكدا دایكی به‌رائه‌ت هه‌ستی به‌ ئازارێكی زۆر كرد دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پشكنینی بۆ كرا بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ توشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ وه‌ له‌ قۆناغێكی دره‌نگ له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ ئاگا هاتبوو وه‌ بیری كرده‌وه‌ چۆن به‌ كچه‌كه‌ی بلێت و كه‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ چۆن به‌ جێێ بهێلێت دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ویستی كچه‌كه‌ی ئاگاداربكاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ وتی ئه‌ی كچی خۆشه‌ویستم به‌رائه‌ت من له‌ به‌هه‌شت ده‌تبینمه‌وه‌ وه‌ ئه‌و قورئانه‌ی له‌به‌رت كردووه‌ پێویسته‌ هه‌موو رۆژ بێت بۆم بخوێنیت له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌رائه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی رون له‌ قسه‌كانی دایكی نه‌گه‌یشت كاتێك دایكی ماله‌وه‌ی جێ هێشت به‌لێ هه‌ر له‌و كاته‌ی له‌قوتابخانه‌ ده‌هاته‌وه‌ ده‌چوو بۆ لای دایكی قورئانی بۆ ده‌خوێند تا ئێواره‌ له‌گه‌ل باوكی ده‌گه‌رایه‌وه‌ دوای چه‌ند رۆژێك په‌یوه‌ندی كرا به‌ باوكی به‌رائه‌ت كه‌ حالی خێزانه‌كی له‌ مه‌ترسیدایه‌ به‌لێ به‌ خێرایی به‌رائه‌تی له‌ قوتابخانه‌ هێناوه‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ رۆیشت ئاخر حاله‌ته‌كه‌ زۆر ناخۆشه‌ كاتێك گه‌یشته‌ به‌رده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ داوای كرد كه‌ به‌رائه‌ت له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ نه‌وك له‌گه‌ل خۆی بیبات دایكی مردبێت بۆیه‌ به‌ چاوی پر فرمێسكه‌وه‌ به‌ خێرایه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ رۆیشت له‌به‌رچاوی كچه‌كه‌ی ئوتومبێلێ هات لێیداو هه‌ر ئه‌و كات گیانی له‌ده‌ست دا وه‌ به‌رائه‌ت كه‌ بینی هاته‌ خواره‌وه‌ خۆی به‌ باوشی باوكی داداو ئه‌گریا له‌و شوێنه‌ به‌ته‌نیا له‌ ناوه‌ندی رێگادا به‌لێ به‌رێزان موسیبه‌ته‌كان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و دوای پێنج رۆژ له‌وه‌فاتی باوكی دایكیشی له‌ نه‌خۆ شخانه‌ وه‌فاتی كرد ...به‌رائه‌ت بێ دایك وباوك ماوه‌ له‌ ولاتێك كه‌ كه‌س ناناسێت چونكه‌ خه‌لكی ئه‌و ولاته‌ نه‌بوون به‌لێ خه‌لكانێكی ولاتی میسر كه‌ له‌م ولاته‌دا ده‌ژیان بیریان كرده‌وه‌ كه‌ رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌م منداله‌ بگه‌یه‌ننه‌ كه‌سوكاری باوكه‌كه‌ی به‌لێ ناخۆشیه‌كان زیاتر بوون له‌و كاته‌دا له‌ناكاو به‌رائه‌ت توشی ئازارێكی زۆر به‌ ئازار هات دوای ئه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌مان نه‌ خۆشی دایكیه‌تی وه‌ ئه‌م منداله‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا روی كرده‌ هه‌موان و وتی سوپاس بۆخوا من دواتر دایه‌و بابه‌ ئه‌بینم له‌به‌ هه‌شتدا.

ئه‌م قسه‌یه‌ هه‌موانی هه‌ژاند كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌وهه‌موو تاقیكردنه‌وانه‌دایه‌ كه‌ به‌سه‌ری داهاتووه‌.ئاوا ئارامگره‌.. بۆیه‌ هه‌والی به‌رائه‌ت رۆژ دوای رۆژ بلاو ئه‌بۆوه‌ ئه‌وه‌بوو پیاوێكی سعودی هه‌لسا به‌وه‌ی كه‌ بینێرێت بۆ به‌ریتانیا بۆ چاره‌ سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ نه‌ ره‌حم به‌ گه‌وره‌ ده‌كات نه‌ به‌ بچوك به‌لێ به‌رێزان ئێستا نه‌خۆشیه‌كه‌ی بلاوبۆته‌وه‌ دكتۆره‌كان بریاریان داوه‌ كه‌ ئه‌بێت قاچه‌كانی ببردرێته‌وه‌ ئه‌ گینا زیاتر بلاو ئه‌بێته‌وه‌ به‌هه‌موو له‌شیدا .

زۆر ئارامگره‌و رازیه‌ به‌ قه‌ده‌ری خوا ,, له‌و كاته‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌دایه‌ له‌ به‌رنامه‌ێكی راسته‌وخۆ له‌ كه‌نالێكی ئاسمانیدا ویستیان هه‌والی بزانن وه‌ داوایان لێكرد كه‌ هه‌ندێك قورئان بخوێنێت به‌ده‌نگێكی زۆر خۆش ئه‌یخوێند تا دواتر نه‌ی توانی ته‌واوی بكات له‌به‌ر گریان وه‌ به‌ ملیۆن خه‌لكی له‌گه‌ل خۆی هێنایه‌ گریان وه‌ دواتر هۆنراوه‌یه‌كیشی به‌سه‌ر دایكی دا خوێند .. گوێ بیستی ده‌نگی به‌رائه‌ت بن له‌ و كاته‌ی به‌ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی قورئان ئه‌خوێنێت ..... خوایه‌ گیان ان شاءالله شیفای بۆ بنێرێت..

سایتی الشفاء
www.ashefaa.com

فه‌رموو ئه‌م لینکه‌ بکه‌ره‌وه‌ گوێ له‌ برائه‌ت بگره‌

http://www.ashefaa.com/quraan/quran-baraa-2.mp3

ئه‌وه‌ش به‌ ڤیدیۆ له‌که‌ناله‌که‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=NnNS9ID9 … r_embedded[/youtube]

[size=24](ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌م به‌ دۆلار.)
{قه‌ل به‌ قه‌لی وت بۆ سپیاو ناکه‌یت.}
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌!
[/size]

2

وه‌ڵام: به‌رائه‌ت ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن (ده‌) ساڵه‌ی كه ‌هه‌موو قورئانی..

dast xosh bo am babata har bzhet

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c0ed872e9d.jpg

3

وه‌ڵام: به‌رائه‌ت ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن (ده‌) ساڵه‌ی كه ‌هه‌موو قورئانی..

سووپاس بۆتۆش بژیت به‌رێزم

[size=24](ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌م به‌ دۆلار.)
{قه‌ل به‌ قه‌لی وت بۆ سپیاو ناکه‌یت.}
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌!
[/size]

4

وه‌ڵام: به‌رائه‌ت ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن (ده‌) ساڵه‌ی كه ‌هه‌موو قورئانی..

چیرۆکێکی زۆۆۆۆۆۆر کاریگه‌ره سوباس بودانانى كـــاك ئه بوسى

بـه لـام مافى خاوه نه كه يه تى ناوى بنوسيت وه يــان ســه رجاوه كه ى بنوســه:)

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

5

وه‌ڵام: به‌رائه‌ت ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن (ده‌) ساڵه‌ی كه ‌هه‌موو قورئانی..

ده‌ستت خۆش بیت

6

وه‌ڵام: به‌رائه‌ت ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن (ده‌) ساڵه‌ی كه ‌هه‌موو قورئانی..

وابزانم نوسراوه‌ سایتی شیفا

[size=24](ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌م به‌ دۆلار.)
{قه‌ل به‌ قه‌لی وت بۆ سپیاو ناکه‌یت.}
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌!
[/size]