بابه‌ت: عـــــهشقت شههـــــادهمه
[size=16]عه‌شقت شههادهمه
كه له پــــــۆلا دا ئهنيشم سه‌رم ئه‌خه‌مه سه‌ر ده‌ستم
ته‌نيا لاشه‌م له پـــۆلايه له‌لاى تۆيه دڵ و هـــــهستم
بهخـــــوا وا بڕوا ئه‌مساڵيش سفره هه‌موو وانهكـــانم
سوودى چى يه تۆ نهيبينى سه‌ختى و به‌رزى نمره‌كانم
سهبوريم دێ به پــــۆلهكهم شوين پێى ساڵانى تۆى لێ يه
شه‌هاده‌ى دكتۆرام نـــــــاوێ شه‌هاده‌ى عه‌شقى تۆم پێ یه
شیعری:دهربازجمال
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌هۆڵى تاقيكردنه‌وه
له هۆڵى تاقيكردنه‌وه ئهمنوسى داڕشتنى كوردى
له ئيمتيحان دواكهوتبووى هاتى به لامدا ڕابووردى
بۆيه لهجياتى داڕشتن شيعرێكم نووسى بۆ جوانيت
مامۆستا هاته‌لام ووتى ئيمتيحان ته‌واو دواكهووتيت
پهڕهكهى لێ سه‌ندم بردى بۆناو ژوورى بهڕِێوهبهر
زانى شۆخێكم خۆش ئه‌وێ عهشقيم كردۆته تاجى سه‌ر
ووتى سه‌يره بۆ داڕشتن شيعرى دڵدارى نووسراوه
كێ خاوه‌نى ئه‌م پهڕهيه له‌وانه‌ى كوردى به‌خشراوه
شیعری:دهربازجمال
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كوژراوى ناز
گوڵم ئه‌وه‌نده ناز مه‌كه منت بهنــــــــــاز ههركوشتووه
بۆيه له‌ناو خويندنگاشدا نــــــــاوت بهنـــاز ده‌ركردووه
ڕۆژانـه تهقـــــــــهى قۆنهرهت سه‌د دڵ ئه‌دا له سێداره
كه بــهڕێوهبهر پێ ئه‌زانێ زۆر تووڕه ئه‌بێ به‌م كـــــاره
ئـةزانێ خوێندكــــــــــار بتبينێ له عيلمدا فگور ئه‌بێ
كارتى كوڕه خوێندكارةكان ژێر نمرةكانيان سوور ئةبێ
خوێندكاران كۆ ئةكاتهوه بۆ ئه‌م برِياره تـــــــــــازهيه
پێیان ئه‌ڵێ بۆ لةمهودوا تهقــــهى قۆنهرهش قه‌ده‌غه‌يه
شیعری:دةربـــــــــاز جمـــــــــــال[/size]
ڕۆژێ ئه‌وینت ده‌مكوژێ،
بێجگه له من،
بڵێی كه‌سی دی هه‌بووبێ،
بكوژی خۆی، خۆش ویستبێ؟
ڕه‌نگه یه‌كه‌م قوربانی بم،
شه‌یدای جه‌للاده‌كه‌ی بووبێ.