1

بابه‌ت: یارییه‌ك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی‌ چیرۆكی‌ ئه‌ڤاتار به‌رهه‌مده‌هێنرێت

پاش ئه‌وه‌ی‌ فلیمی‌ به‌ناوبانگی‌ جیهانی‌ ئه‌ڤاتار (Avatar) سه‌ركه‌وتنێكی‌ باشی‌ له‌بواری‌ فلیمسازیدا به‌ده‌ستهێنا‌و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی‌ وه‌رگرتووه‌.
كۆمپانیای‌ (UbiSoft) دوای‌ نمایشكردنی‌ فلیمی‌ خه‌یاڵی‌ ئه‌ڤاتار، ده‌ستیكرد به‌به‌رهه‌مهێنانی‌ یارییه‌ك له‌سه‌ر ته‌واوی‌ ڕووداوه‌كانی‌ چیرۆكی‌ ئه‌و فلیمه‌.

به‌رپرسانی‌ كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، دوای‌ نمایشكردنی‌ فلیمی‌ ئه‌ڤاتار بۆ چه‌ندین جار له‌جیهاندا ، خواستی‌ ئاره‌زوومه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و یارییه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ زیادبووندایه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زیاتر له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و چیرۆكه‌ بكه‌ن‌و سه‌ركه‌وتنێكی‌ باش به‌ده‌ست بهێنێت.

http://www.radionawxo.org/kurdish/images/stories/wina3/Honari/avatar-20-5.jpg