بابه‌ت: گران به‌هاترین گۆڕی جیهان
نرخی گۆڕێكی شێوازی كلاسیك له ئیتاڵیا، ده‌گاته نرخی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێی مۆدێرن و پله یه‌ك.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سنا)ی ئیتاڵیایی بڵاویكردۆته‌وه، له (رۆما)ی پایته‌خت گۆڕێك له گۆڕستانی (ڤیرانۆ) له زیادكردنێكی ئاشكرادا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت فرۆشرا، كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشته (1 ملیۆن و 300 هه‌زار) دۆلار.
له‌مباره‌یه‌وه (ڤیتۆریۆ بۆرگینی) به‌رپرسی گۆڕستان له‌و ناوچه‌یه، گوتویه‌تی: " ئه‌و گۆڕه‌ی كه به‌و نرخه فرۆشراوه، رووبه‌ره‌كه‌ی به‌قه‌د 10 گۆڕی ئاساییه و له‌سه‌ر شێوازی كلاسیكی دروستكراوه، هه‌روه‌ها به جۆره‌ها مه‌ڕمه‌ڕ و سیرامیك رازێندراوه‌ته‌وه.
ڤیتۆریۆ بۆرگینی هه‌رچه‌نده ناوی كڕیاری گۆڕه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی گۆڕه‌كه‌ی كڕیوه، كاتێك كه ده‌مرێت له ته‌نیشت گه‌وره رۆشنبیر و نووسه‌ر و ئه‌كته‌ره سینه‌ماییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان وه‌ك: "ئه‌لبێرتۆ مۆرافیا، فه‌یله‌سوفی ئه‌مه‌ریكایی (جۆرج سانتیانا)، مارچیلۆ ماسترۆیانی" ده‌نێژرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڤیتۆریۆ بۆرگینی روونیكردۆته‌وه، ئه‌و نرخه‌ی كه بۆ كڕینی ئه‌و گۆڕه دراوه، نرخێكی شێتانه‌یه و زۆرێك له به‌شداربووانی زیادكردنه‌كه‌ی سه‌رسام كردووه، چونكه به‌و پاره‌یه ده‌توانیت له جیهانی راسته‌قینه‌دا یه‌كه‌یه‌كی نیشتجێبوونی مۆدێرن و پله‌یه‌كی پێ بكڕیت.
جێی ئاماژه‌یه، نرخی گۆڕه‌كه له 150 هه‌زار یۆرۆ (كه ده‌كاته 206 هه‌زار دۆلار) بۆ 940 هه‌زار یۆرۆ ( 1 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار) به‌رزبۆوه.