بابه‌ت: بگه‌رێوه
[size=16]بگه‌رێوه
تاکوو هیچی تر له مانگه شه‌و چاوه‌رێت نه‌بم
بگه‌رێوه
تاکوو به جوانترین ناو
به جوانترین شێوه بانگت بکه‌م
ده‌رگای دڵمت بۆ ده‌که‌مه‌وه
ئیتر تا دوا هه‌ناسه ئه‌وێ شوێنت بێت
بگه‌رێوه
تاکوو عه‌شقمان به هه‌موو دنیا نیشان بده‌ین
تا هه‌موو که‌س به‌خیلی به رووخسارت به‌رێت
بگه‌رێوه
گه‌رانه‌وه‌ت بزێوه بۆ دلم
خه‌نده‌ی لێوانمه
با تۆبه نه‌که‌م له عه‌شق
بگه‌رێوه
چاوه‌کانم بێ خه‌و چاوه‌رێتن
ژیانیشم به خۆ به‌خت کردنت
گریانیشم وه‌ک شه‌پۆل
بگه‌ڕیوه
گه‌ر بمزانیبایه دابران وا سه‌خته
قه‌ت نه‌مده‌هێشت جێم بێڵی
خۆ گه‌ر سه‌د ساڵی تریش لێم دوور بیت
ناتوانم له بیرت بکه‌م
بگه‌رێوه
بگه‌رێوه برینی شاردراوهم
نازانم ده‌ردی دڵم بۆ کێ باس بکه‌م
بلێم به شاخ ده‌رووخێت
به‌رگه ناگرێت
مرۆڤه‌کانیش ده‌ردی دڵم نازانن[/size]
SAMAN