بابه‌ت: ئیشی من ...
[size=16]ئیشی من ئه‌وه‌یه ده‌ریا تا سه‌ر لێوی تۆ بهێنم
وابكه‌م له ته‌مدا جوانتر ببینیت
نه‌یه‌ڵم گوڵی حه‌وشه‌كه‌تان پیربێت
نه‌یه‌ڵم باخه‌كه‌تان بگری
نه‌هێڵم خوا لێت زویر بێت
ئیشی من ئه‌وه‌یه..
نور تاسه‌ر رۆحی تۆ بهینم
وابكه‌م گوڵ فه‌رامۆشت نه‌كات
نه‌یه‌ڵم خۆر له ماڵتانا ئاوابێت
نه‌یه‌ڵم خامۆشی بگاته میهرت
وابكه‌م خوا تۆی له‌بیربێت ...
ئیشی من ئه‌وه‌یه ..
دڕنده‌كانی ناو ڕۆحت بهندكهم
فریشته تا به‌ر ده‌رگات بهێنمم
نه‌یه‌ڵم شه‌یتان بگاته ژووره‌كه‌ت
نه‌یه‌ڵم پاكیت ههڵوهڕێت
وابكه‌م ده‌ستت له ئه‌ستێره گیربێ
ئیشی من ئه‌وه‌یه ...
پاسه‌وانی حه‌وشه‌ی پڕ كۆترت بم
گوڵت بۆ بكه‌م به ده‌رمان
نه‌یه‌ڵم بوكه شوشهكهت بگری
وابكه‌م مانگ له‌لات ژیربێت
ئیشی من ئه‌وه‌یه ...
ئاورینگت بۆ بڕشێنم
ڕووناكیت بۆ بكه‌م به شه‌راب
له شه‌ونم شه‌ربه‌تت بۆ بگرمه‌وه[/size]
به‌ختیار عه‌لی
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم