بابه‌ت: یادگــــــــــــــــــــــــاری شیرین
[size=16]چاوه‌كه‌م چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منه
گیانه‌كه‌م، برژانگی تیژت نوكه ڕمبی دوژمنه
شیری ده‌ستی شێری ئاڵایه برۆ ڕاكشاوهكهت
جه‌رگی لاوێكی هه‌ژاری كوردی وورد پێ بنجنه
* * *
دیده‌كه‌ی به‌خوماری تۆ توركانه به‌دمه‌ستی ده‌كا
بۆیه مه‌یلی وا به كێشه‌و فیتنه‌و خوێن رشتنه
به‌ژنه‌كه‌ت سێداره‌یه! كه‌زیه‌ت ته‌نافه زووبه ده‌ی
بیخه ئه‌ستۆی من كه كوردم كورد به‌شی خنكاندنه
* * *
زامی جه‌رگی من به فه‌رمووده‌ی گراوی سواری كورد
مه‌ڵهه‌می هه‌ر ژه‌نگی گواره و ئاره‌قی به‌ر گه‌ردنه
ئاره‌زۆمه هیچ نه‌بێ جارێكی ماچ كه‌م زاری تۆ
ئاره‌زووی من چوكه ئه‌ما، تا بفه‌رمووی شیرنه
* * *
دڵ به گرمه‌ی تۆپی گه‌وره‌ی دوژمن ڕانهچڵهكێ
داده‌خورپێ ئه‌م دڵه ئه‌مما به خرمه‌ی بازنه
خه‌ڵكی دنیا ڕازی دڵداری به‌بێته‌ل پێك ده‌ڵێن
ڕاسپارهتی لاو و كیژی كورده ئێستاكه‌ش شنه
* * *
رۆژی به‌ختی هه‌ر له‌ژێر هه‌ورێكی ڕه‌شدا لاوی كورد
تاكو ڕوخساری كچی شاری له‌پێش چاوان وونه
نایه‌ڵی گۆشه‌ی برۆكه‌ت ده‌ركه‌وێ چارشێوهكهت
ئای له‌ده‌ست ئه‌و چڵكه هه‌وره، مناعی مانگ دیتنه
* * *
چۆن ده‌بی سه‌ربه‌ست گه‌لی ژێرده‌ست كه كچ دابه‌سته‌بێ؟!
به‌س نه‌بێ ئه‌و كۆیله‌تی و كچ له‌ژوور دابه‌ستنه؟
ده‌ركی داخستووه له‌تۆ كه‌چی بابت ده‌ركی نیه
ده‌ركه داخستن له‌تۆ ده‌ركی هومێد داخستنه
* * *
داڕزینه، مردنه، ئاخر هه‌تاكه‌ی پێت یڵێــــــن
نابێ له‌ماڵ بێته ده‌ر، مافی ژیانی كوا، ژنه
لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌ركه‌وێ كوڵمی گه‌شت
چون له قه‌ڕنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه
* * * [/size]
.
.
.
درێژه‌ی هه‌یه .....
مامۆستا هێمن موكریانی
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم