بابه‌ت: نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) ::به‌شی دووه م::
[size=19]به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
*** سڵاوی خواتان لێبێت *** [/size]
[size=16]نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) :[/size]
[size=16]پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) په‌یماننامه‌ی حوده‌یبیه‌ی مۆركرد له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی قوڕه‌یش و قوڕه‌یش بۆ یه‌كه‌م جار به فه‌ڕمیی دانیاننا به ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌دا , پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) كه گه‌ڕایه‌وه ئه‌وجا به شێوه‌یه‌كی فراوانتر بانگه‌وازه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و ئه‌م جاره‌یان له بری سه‌رۆك تیره و هۆزه‌كانی ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا , بانگهێشتی سه‌رۆكی وڵاته زلهێزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیای كرد , بڕیاری دا به فه‌ڕمی و له ڕێگه‌ی نامه‌وه بانگهێشتیان بكات بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
كۆنگترینی ئه‌و نامانه‌ش كه پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) نوسینی له‌و كاته‌دا , ئه‌مانه بوون :[/size]
نامه‌ی یه‌كه‌م
http://ysm21.net/viewtopic.php?id=15448
[size=16]نامه‌ی دووه‌م بۆ مقه‌وقیس پادشای میسر [/size]
[size=16]به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
له موحه‌ممه‌دی به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوداوه ( درودی خوای لێبێت ) بۆ مقهقیس گه‌وره‌ی قیبتیه‌كان , سڵاو له‌و كه‌سه‌ی شوێنی ڕیچگای ڕاستی خودا په‌رستی كه‌وتووه , پاشان بانگهێشتت ده‌كه‌م به بنگهوازو ئاینی ئیسلام , موسڵمان ببه سه‌لامه‌ت ده‌بیت و خودای په‌روه‌ردگاریش دوو جار پاداشتت پێ ده‌داته‌وه , ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بیت ئه‌وه ئۆباڵی هه‌موو قیبتیه‌كان له گه‌رده‌نی تۆدایه [ قل یا أهل الكتاب تعالوا الی كلمه سواو بیننا وبینكم ألا نعبد الا الله ولا نشرك به شیئا ولا یتخژ بعچنا بعچا أربابا من دون الله فان تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون ] ێ‌ل عمران / 64 .[/size]
هه‌ڵوێستی ( موقه‌وقیس ) // [size=16]دوای وتووێژ له‌گه‌ڵ نێردراوی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ( حاتهبی كوڕی ئه‌بی به‌لته‌عه ) وتی ئێمه ئاینی خۆمان هه‌یه بابیرێكی لێ بكه‌مه‌وه , نامه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت و خستیه ناو ده‌فرێكی عاجه‌وه و , نامه‌یه‌كی ڕێزگرتنی بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) نارده‌وه له گه‌ڵ چه‌ند دیاریه‌ك و , موسڵمانیش نه‌بوو .[/size]
[size=16]چاوهڕیًی نامه‌ی سئ يه م بن
ئاماده‌كار : خوشكی به‌ڕێزم نوسه‌یبه میرانی[/size]