بابهت: نامەی دایک و باوکێک بۆ مناڵەکەیان ...
[size=19] نامەی دایک و باوکێک بۆ مناڵەکەیان ...[/size]
نووسهر: سایە فارس
[size=16]کوڕی شیرینم ...
کاتێک ئەو ڕۆژە دێت کە بە پیری دەمبینیت ..
تکات لێ دەکەم ئارامت هەبێت و لێم تێ بگە ..
ئهگهر جلهکانم له کاتی نانخواردندا خواردنی پێدا رژا .... ئەگەر تەنها خۆم نەمتوانی جلەکانم بگۆرم و لەبەریان بکەم ... بیر لە مناڵیت بکەرەوە چەند کاتژمێری دەخایاند تا ئەو شتانەم فێر دەکردیت ...
ئەگەر قسەم لەگەڵ کردیت و هەمان وشەکانم دووبارە کردەوە ئەگەر هەزار جاریش بێت ... بێزار مەبە لێم و قسەکانم پێ مەبڕە ...
گوێم بۆ ڕاگرە و تەحەمولی زۆر دووبارە کردنەوەی پرسیارەکانم بکە ... کوڕەکەم کاتێک بچووک بویت هەمیشە پرسیارت دەکردو چەند بارەت دەکردەوە ، منیش بە سنگێکی فراوانەوە وەڵامم دەدایتەوە هەتا هەموو شتێک تێگەشتی ...
کاتێک نامەوێ خۆم بشۆم ... زۆرم لێ مەکە و خۆت زاڵ مەکە بەسەرمدا ..... بیرتە کاتێک دەمویست بتشۆم بە دواتا ڕام دەکرد و هەزار بیانووم بۆ دەهێنایتەوە ....
کوڕی ئازیزم ...
کاتێک دەبینیت ناتوانم لەگەڵ زانستی سەردەم مامەڵە بکەم تێبگەم ، تەنها کاتێکم بدەرێ و بە زەردەخەنەی گاڵتە پێکردن و ڕابواردنەوە بۆم مەڕوانە .....
بیرتە کە من فێرم کردیت چۆن شتەکان دەکەیت .... چۆن دەخۆیت ...چۆن جلەکانت لەبەر دەکەیت ...چۆن خۆت دەشۆیت ..چۆن بەرەنگاری ژیان دەبیتەوە ...؟
کاتێک بیرم لە دەست ئەدەم و لێم تێک دەچێت ...کاتم بەرێ هەتا بیرم دەکەوێتەوە ... ئەگەر نەمتوانی ... تووڕە مەبە ...هەرچەندە ئەگەر قسەکانم گرنگ نەبوون .... پێویستە گوێم بۆ ڕاگریت ....
ئەگەر خواردنێکم پێ خۆش نەبوو زۆرم لێ مەکەبە خواردنی...
بێ گومان کە برسیم بوو دەیخۆم ...
کاتێک ناتوانم ڕێ بکەم بە هۆی قاچە نەخۆشەکانمەوە دەستتم بەرێ بە هەمان ئەو ڕێگەیەی کە یارمەتیم دایت تا یەکەم هەنگاو ببڕیت ....
کاتێک ئەو ڕۆژە دێت کە پێت دەڵێم تامەزرۆی بینینی خوای گەورەم...
دڵ تەنگ مەبە و مەگری ...
هەوڵبدە تێبگەی تەمەنم بەرەو تەواو بون نزیک دەبێتەوە ...
ڕۆژێ لە ڕۆژان بۆت دەردەکەوێ ، سەرەڕای هەڵەکانم من هەمیشە باشترینی شتەکانم بۆ تۆ دەوێ .... وە هەوڵم داوە هەموو ڕێگاکانت بۆ ڕۆشن بکەمەوە ..
یارمەتیم بدە لەسەر ڕۆشتن ... یارمەتیم بدە بە تێپەڕ بوونی ڕێگاکەم بەخۆشەویستی و ئارام گرتنەوە ،هەروەک لەگەڵت دەمکرد هەمیشە ...
کوڕەکەم ...
یارمەتیم بدە بە گەشتن بەرەو کۆتایی بەسەلامەتی ...
هیوادارم هەست بە خەم و ناخۆشی نەکەی لە کاتێکدا کۆتایی تەمەنم نزیک دەبێتەوە ....
پێویستە لەلام بیت و نزیکم بیت .... هەروەک چۆن لەگەڵت بووم کاتێک دەستت بە ژیان کرد ... باوەشم پیا بکە هەروەک چۆن منداڵ بویت و هەمیشە لە باوەشمدا بوویت ...
کوڕە شیرینەکەم .... خۆشم دەوێیت
[/size]
منتدی الذکرالله
كورد لاو