بابه‌ت: چۆن گرنگى به لێوه‌كانت ده‌ده‌یت؟
* بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و سوراوهى ده‌فرۆشرێت، باشتره له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستت تاقى بكه‌یته‌وه، چونكه پێستى ئه‌و به‌شه‌ى ده‌ست زۆر نزیكه له ره‌نگ و پێكهاته‌ى لێوه‌كانته‌وه.
* له‌كاتى كرِیندا ئه‌و ماركانه هه‌ڵبژێره كه باشن و لێوه‌كانت تووشى ووشك ههلاَتن ناكه‌ن.
*ئه‌گه‌ر شێوه‌یه‌كى هیلاكت هه‌بوو، ئه‌و رهنگانهى سوراو هه‌ڵبژێره كه بریسكهدارن به تایبه‌تى له ره‌نگه‌كانى په‌مه‌یى كراوه‌و هاوهشێوهكانى.
* خۆت به دوور بگره له لێو كرۆشین وز تهرِكردنیان، چونكه دواتر تووشى لێو ههلاَتن و شه‌ق بوون و برینیان ده‌كات.
*كرێمى ئه‌ساس تایبه‌ت به‌كاربهێنه كه له تیشكى رۆژ ده‌تپارێزێت.
* دواى ئه‌وه‌ى ده‌مووچاوت ده‌شۆیت به زوویى لێوه‌كانت بهى پهرِۆیهكى تهرِ به ئاوى گه‌رم بسرِهوه و پاشان كرێمى نه‌رمكردنى لێبده و بۆ ماوه‌یه‌ك بیهێڵه‌ره‌وه.
* فڵچه‌یه‌كى ددانى زۆر نه‌رم به‌كاربهێنه و به شێوه‌ی بازنه‌یى به‌سه‌ر لێوه‌كانتدا بیهێنه تا ئه‌و خانه مردووانه برِوات كه له‌سه‌ر لێوهكانتن.
* هه‌موو شه‌وێك لێوه‌كانت بهزهیتى تایبه‌ت چه‌ور بكه، بهلاَم نه‌هێڵیت ئه‌و زه‌یته مادده‌ى كیمیای تێدا بێت.
.........................