بابه‌ت: له خوشه‌ویستی پیغمبه‌ری صلی الله علیه وسلم ..
نه‌ته‌وه‌ی كورد به دریژای میژووی خوی پابند بووه به ئاینی ئیسلام و ته‌نانه‌ت 17 له یاوه‌رانی پیغمبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كورد بوون, بویه ده‌بینین تا كاتیك كه كورد دینی ئیسلامی وه‌كو خوی گرتبوو سه‌ربه‌رز و به عیزه‌ت بوو و چندین پیاوی زانا و دانای زور زوری تیدا ههلكهوتووه ئه‌گه‌ر دوو نمونه بینین وه‌كو صلاح ا‌لدین ایوبی ره‌زای خوای لێبێت ئه‌و پیاوه‌ی كه قودسی رزگار كرد یان ماموستا عبدالكریم مدرس كه چندین زانا و پیاوی چاكی ئه‌م كوردستانه له ژیر ده‌ستی ئه‌و په‌روه‌رده بوون تاوه‌كو قیامه‌ت شانازیان پیوه ده‌كه‌ین, به‌لام ئیستا كه ده‌بینین كورد ده‌ستی له دین برداوه بویه ژیر ده‌ستی ئه‌م هه‌موو ولاته بووه وه‌كو پیغمبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمویت ( ان الله یرفع بهذا الكتاب اقواما و یضع به اخرین) واته خوای گه‌وه‌ره به هوی ئه‌م قورئانه كومهلیك كه گویرایهلییان بۆ كردووه سه‌ر ده‌خات كومهلیكیش كه پشتیان تێ كردووه نزمیان ده‌كاته‌وه. بویه له هه‌موو كاتیك زیاتر پیویستیمان به ده‌ربرینی خوشه‌ویستی پیغمبه‌ر گیان هه‌یه ئه‌ویش به چند خالیك كه به‌راستی ئه‌وه‌ش پیویستی به كرداره نه‌ك ته‌نها قسه :
1- ئه‌گه‌ر قوتابیت له قوتابخانه له كولیژ یان فه‌رمانبه‌ری یان هه‌ر پیشه‌یه‌كت هه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌زانی رایبگهینه وه‌كو پیغمبه‌ر گیان ده‌فه‌رمویت ( انی احدثكم بالحدیث فالیحدث الحاضر منكم الغائب) واته من شتیكتان پێ راده‌گه‌ینم ئه‌وه‌ی كه لیره‌یه با به ئه‌وه‌ی رابگه‌ێنێت به ئه‌وه‌ی لیره نیه واته راگه‌یاندنی ئه‌م دینه ئه‌ركی هه‌موو كه‌سیكه كه خوی به موسلمان ده‌زانیت یان له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پیغمبه‌ر گیان ده‌فه‌رمویت (بلغوا عنی و لو ایه) واته رابگه‌ینه له منه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌ك ئایه‌تیش بێت كه‌واته براگیان خوشكی به‌ریزم چی ده‌زانی رابگه‌ینه با هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌ك نفر له سه‌ر ده‌ستی تو هیدایه‌ت بدریت ده‌زانی پیغمبر گیان ده‌فه‌رمویت یه‌ك نفر له‌سه‌ر ده‌ستی تو هیدایه‌ت بدریت (خیر من الدنیا و ما فیها) واته باشتره له دنیا و ئه‌وه‌ی تیدایه واته ئه‌گه‌ر ئه‌م دنیایه هه‌مووی بكه‌ی به زیر وزیو و بیبه‌خشی خیری ئه‌وه‌ی نیه كه ته‌نها یه‌ك نفر له سه‌ر ده‌ستی تو هیدایه‌ت بدرێت.
2- هاتنه جواب به‌رامبه‌ر به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوكایه‌تی ده‌كه‌ن برامبه‌ر به پیغمبه‌ر گیان جا ئه‌وه‌ش به نوسین بێت یان به كردار به هه‌ر شیوازیك كه بتوانی داكوكی له ئه‌و نازداره بكه‌ین , به‌راستی ئه‌و پیغمبهره چاكه‌ی زۆری به‌سه‌ر ئیمه‌وه هه‌یه ,ئه‌گه‌ر ئه‌و ماموستایه نه‌بووایه كه په‌یامی ئاسمانی به ئیمه راگه‌یاند و ئیمه‌ی ئاشنا كرد به ناسینی خوای په‌روردگار كه دروستكرمانه ئیمه‌ش ئیستا وه‌كو سه‌رده‌می جاهیلی گویرایه‌لی نه‌فس و ئارزومان بووین ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێ ناخووش بوو ده‌مان كرد.
3- به ده‌نگ هاتنمان به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایتیانهی كه برامبه‌ر یاوه‌رانی پیغمبه‌ر صلی الله علیه وسلم .(لا تسبوا اصحابی لا تسبوا اصحابی فوالذی نفسی بیده لو ان احدكم انفق مثل احد ذهبا ما ادرك مد احدهم ولا نصیفه) واته جنیو به هاولانم مه‌ده‌ن , جنیو به هاوهلانم مه‌ده‌ن, سویند به ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی منی به ده‌سته هه‌ر یهكیكتان به قه‌ده‌ر كیوی ئوحود زیر ببخشی ناگات به مشتیكی یان نیو مشتی ئه‌وان) چونكه به راستی ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت كار بكه‌ین بۆ خوششهویستی پیغمبه‌ر گیان ده‌بیت هاوهلانیشیمان خوش بویت چونكه ئه‌وان هاوكار و خوشه‌ویستی پیغمبه‌ر بوون صلی الله علیه وسلم
4- زیندوو كردنه‌وه‌ی سونه‌ته‌كانی پیغمبه‌ر گیان بۆ نمونه:
1-سیواك كردن وه‌كو ده‌فه‌رموویت ( لولا ان اشق علی امتی لامرتهم بالسواك عند كل صلاه) واته ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئومه‌تم گران نه‌بووایه فه‌رمانم پێ ده‌كرن به سیواك له كاتی هه‌موو نوێژێك.
2- ( من سد فرجه بنی الله له بیتا فی الجنه و رفعه بها درجه) واته هه‌ر كه‌سێك بوشایی نیوان نویژ كه‌م كاته‌وه واته شان له شان و قاچه‌كان نزیك كردن له یه‌كتری ئه‌وه خوای گه‌وره خانووه‌یه‌كی له بهشت بۆ دروست ده‌كات و پلهیك به‌رزی ده‌كات
3- ( ما من عبد مسلم یصلی لله تعالی كل یوم ثنتی عشره ركعه تطوعا غیر فریضه الا بنی الله له بیتا فی الجنه) واته هه‌ر موسلمانیك 12 ركات نویژی سونه‌ت بكات له رۆژیكدا جگه له نویژه فه‌رزه‌كان ئه‌وه خوای گه‌وره خانووه‌یه‌كی بۆ دروست ده‌كات له بهشت
4- پرسیار كرا له پیغمبه‌ر صلی الله علیه وسلم چه جوره ئیسلامهتیك چاكتره فه‌رمووی (تطعم الطعام, و تقرا السلام علی من عرفت و من لم تعرف)واته خواردن دان به خه‌لكی هه‌ژار وه سه‌لام كردن له ئه‌و كه‌سه‌ی دیناسی و نایناسی.
به راستی سونه‌ته‌كانی پیغمبه‌ر گیان زۆر زۆرن بویه پیویسته ئیمه فیری بین و به خه‌لكی رایگهینین وه له كوتاییدا دهلیییم ئه‌وه نه پیغمبه‌ر و نه یاوه‌ران له ناومان نه‌مان تاوه‌كو دین رابگه‌ینن و داكوكی له دین بكه‌ن وه ماموستایانی ئاینیش ته‌نها له رۆژانی جومعه ده‌توانن خه‌لكی ئاگادار بكه‌نه‌وه بویه واجبیكی شه‌رعی من و توی موسلمان تاوه‌كو ئه‌م دینه رابگه‌ینین له هه‌موو شوینیك به بێ شه‌رم و به شانازییه‌وه چونكه پیغمبه‌ر گیان بۆ راگه‌یاندنی ئه‌م دینه زۆر سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر كراوه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه دیانی پیرۆزی شهید كرا, شمشیریكیان له سه‌ری دا و بریندارییان كرد , ناو سكی حوشتریان رژاندوه‌ته سه‌ر پشتی له كاتی سوجده . بویه ئیمه ده‌بێت خومان بكه‌ینه خزمتكار و قوربانی بۆ خوا و پیغمبهرهكهی.
والسلام علیكم و رحمه الله و بركاته
نووسینی: هیوا احمد
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕێ یه‌کتاپه‌رستی
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!