بابه‌ت: چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر هێرشبه‌ره‌كه‌ی ته‌كساس ناوی عه‌بدوڵڵا بووایه؟!!
واشنتون-ئه‌گه‌ر ناوی هێرشبه‌ره‌كه عه‌بدوڵڵا موحه‌مه بووایه، ئه‌وه ڕووداوه‌كه به كارێكی تیرۆری لێك ئه‌درایه‌وه!!!
به‌م ئاخاوتنه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ئه‌مركییه‌كانی ئیسلامی (كیر) له ڕازی نه‌بوونی حكووومه‌تی واشنتۆن به تیرۆر لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی ته‌كساس دێته ئاخاوتن!
ڕووداوه‌كه بریتی بوو له هێرش كردنی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و خۆ كێشانی به باڵه‌خانه‌ی باج له ویلایه‌تی ته‌كساس و كوژرانی چه‌ندین كه‌س.. دوا به‌دوای ئه‌م ڕووداوه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی دوای لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هاوڵاته مه‌ده‌نییه دوای دزینی فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی مه‌ده‌نی هه‌ڵساوه به خۆ كێشان و ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه!! كه‌چی كاره‌كه‌یان به كارێكی تیرۆری نه‌دایه قه‌ڵه‌م!! بۆیه ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكی ئه‌م به تیرۆر لێك نه‌دانه‌وه‌یان به بانێك و دووهه‌وا لێكدایه‌وه!! وه ڕاینگه‌یاند كه تیرۆر هه‌ر تیرۆره جا هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر جۆر و ڕه‌نگێك بیكات.. بۆیه داوایان كرد كه ئه‌بێ چه‌مكێكی ڕاست و درووستیان هه‌بێت بۆ تیرۆر نه‌ك هه‌رچی كارێك كه مسوڵمان بیكات تیرۆر و ئه‌وانی تر شتی تر بن!!!
شایه‌نی باسه له‌م ڕووداوه دوای كوژرانی هێرشبه‌ره ئه‌مریكییه‌كه وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌منی نیشتیمانی تیا له باڵه‌خانه‌كه‌دا كوژرا!
ده‌نگی ئیسلام
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!