بابه‌ت: موو نا پسێنم..
[size=16]ئه‌من ده‌مگوت له دینا تا بمێنم
له‌به‌ر كه‌س ئه‌سته‌مه سه‌ر دانه‌وێنم
كه‌چی ئێستا له‌داوی بسكی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
* * *
ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نا مورادی
به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێ تۆ ئه‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكومی حه‌پسی ئینفرادی
* * *
قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكاندن
له كوێ فێربووی گوڵم په‌یمان بشكێنی
* * *
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له‌یادم
ده‌كه‌م یادت به یادی تۆوه شادم
كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێكنا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم
* * *
شه‌وانه ههمنیشنی جانی باده‌م
به باده با په‌ژاره‌و غه‌م به باده‌م
كه ده‌ستی رۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه باده‌م[/size]
مامۆستا هێمن
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم