بابه‌ت: " گاڵته‌و سوعبه‌ت له ڕوانگه و چوار چێوه‌ی شه‌رعدا " (1)
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
** سڵاوی خوداتان لێبێت **
" گاڵته‌و سوعبه‌ت له ڕوانگه و چوار چێوه‌ی شه‌رعدا "
أحمد من أمرنا بالتفقه فی ا‌لدین , وأشكر لنا من أرشدنا لاتباع المرسلین , وعلی اله وصحبه الطاهرین , اما بعد ...
براو خوشكی به‌ڕێز ... ئیمڕۆ گشت كۆمه‌ڵگایه‌ك توشی جۆره نه‌خۆشیه‌كی كوشنده بووه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه , تا گه‌یشتۆته كۆمه‌ڵگای موسڵمانانیش ! بێ ئه‌وه‌ی به بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ژمار بكه‌ین و چاودێری بكه‌ین !!! ئه‌مه‌ش زیاده‌ڕه‌وی له سوعبه‌ت و گاڵته‌یه له نێوان براده‌رو هاوڕێ و خه‌ڵكی به گشتی , به‌شێوازێك سنور به‌زێنی تیایه زۆر جار درۆ و جوێنی پیس و فیتنه نانه‌وه‌و خراپه‌كاری و .... هتد هه‌مووی ناو ده‌نێین سوعبه‌ت و گاڵته !!! , ئایا له سنور و چوار چێوه‌ی شه‌رع لامانداوه ؟؟؟
بابه‌یه‌كه‌وه چاوێك بخشێنین به سوعبه‌ت و گاڵته‌كانی سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) تا بیكه‌ین به پێشه‌نگ بۆ جوانترین داب و نه‌ریت و پێشخستنی كه‌سایه‌تی خۆمان , فێری سنوری دیاری كرا‌و ببین له ژیان و هه‌ڵس وكه‌وتی پیرۆزی .
* هاوه‌ڵه‌كان پرسیاریان ده‌كرد له پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌یانفه‌رموو : تۆش گاڵته ده‌كه‌ی فه‌رمووی : به‌ڵێ سوعبه‌ت ده‌كه‌م به‌ڵام به‌حه‌ق ده‌كه‌م (أنی لأمزح لا أقول الا الحق ) واته : من گاڵته ده‌كه‌م به‌ڵام جگه له ڕاستی هیچی تر ناڵێم .{ ئایا گشت گاڵتهكانمان ڕاستن ؟؟؟ یان به ناڕاستیهكانیش ده‌ڵێن گاڵته } ؟!!!
* ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت ) ژیابوو زۆر جار سوعبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كرد ده‌ی فه‌رموو خاوه‌نی دوو گوێ ( ذالۆذنین ) { به‌ڵام گه‌ر ئێمه بین به عه‌یب و كه‌م و كوڕیه‌كانی ناوی ده‌هێنین و له بابی سوعبه‌تیش حیساب ده‌كه‌ین } !!!
* ئوم ئه‌یمه‌ن به پێغه‌مبه‌ری ( درودی خوای لێبێت ) فه‌رموو پیاوه‌كه‌م منی ناردووه كه تۆی ده‌عوه‌ت كردوه ده‌بێ بێ ی بۆلامان , پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت ) فه‌رمووی : كێ منی ده‌عوه‌ت كردووه ئه‌وه‌ی سپیاتی له چاوی دا هه‌یه ؟ , ئافره‌ته‌كه‌ش سوێندی خواردوو وتی به‌خوا چاوی سپی نی یه !! , پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت ) سوێندی خوارد , پاشان چۆه ماڵه‌وه سه‌یری چاوی پیاوه‌كه‌ی كرد پیاوه كه‌شی ووتی بۆچی سه‌یری چاوم ده‌كه‌ی ؟! , ئافره‌ته‌كه‌شی ووتی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئاوه‌های !!! پیاوه كه‌شی ووتی ئه‌دی هه‌موو ئاده‌میزادێك سپیاتی له چاوی دانیه ؟!!
* ئافره‌تێكی پیر به پێغه‌مبه‌ری ( درودی خوای لێبێت ) ووت دوعام بۆ بكه بچمه به‌هه‌شت , پێغه‌مبه‌ریش ( درودی خوای لێبێت ) فه‌رمووی هیچ پیرێك ناچێته به‌هه‌شت , ئافره‌ته‌كه‌ش مشه‌وه‌ش بوو گریا , ئینجا پێغه‌مبه‌ریش ( درودی خوای لێبێت ) تێی گه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ده‌چێته به‌هه‌شت پیریش بێ ته‌مه‌نی دێته‌وه( 33 )ساڵ ده‌بێته‌وه گه‌نج ئینجا ده‌چێته به هه‌شت ,
قوربانی قسه شیرینه‌كان و گاڵتهكانت بین یا رسول الله .
* زاهیر كه مرۆڤێكی نارێك و ناشرین بوو , ئاده‌میزادێكی ده‌شته‌كی بوو , كه سه‌ردانی پێغه‌مبه‌ری ( درودی خوای لێبێت ) ده‌كرد , جارێكیان له بازار كه‌ل و په‌لی هێنا بوو بۆ فرۆشتن , پێغه‌مبه‌ریش ( درودی خوای لێبێت ) له پشت ڕا بۆی چوو توند ناو قه‌دی گرت و فه‌رمووی كێ ئه‌و به‌نده‌یه ده‌كڕی !!؟ زاهیریش زانی پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای لێبێت ) ووتی من به‌قیمه‌ت نیم چونكه ناشرینم , پێغه‌مبه‌ریش ( درودی خوای لێبێت )فه‌رمووی تۆ لای خوا به قیمه‌تی . ئایا گه‌ر یه‌كێك كه‌م و كوڕیه‌كی هه‌بێ یان ناشرین بێ ئێمه چۆن گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ؟ .
* پیاوێكی ئه‌عرابی هاته لای عومه‌ری كوری خه‌تاب ووتی : منداڵم بێ به‌رگن یارمه‌تیم بده عومه‌ریش ووتی ئه‌دی ئه‌گه‌ر یارمهتیتت نه‌ده‌م ؟ كابرایه‌كه ووتی له‌رۆژی قیامه‌ت حیساب و كیتاب هه‌یه , عومه‌ر زۆر گریا ته‌نانه‌ت یه‌ك قه‌میسی هه‌بوو ئه‌ویش له‌به‌ری دابوو ووتی ئه‌و قه‌میسه‌ی بدهنێَ .
* ئه‌و كاته‌ی كه تازه پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێبێت ) عائشه‌ی گواستبوه‌وه , عائشه ئه‌وكاتی لاواز و بێ گۆشت بوو , پێشبڕكێیان كرد , عائشه بردیه‌وه !! پاش ماوه‌یه‌كی تر عائشه تۆزه‌ك گۆشتی گرتبوو قه‌له‌و بوبوو , ئه‌م جاره پێشبڕكێیان كرد پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) بردیه‌وه , ئا به‌م جۆره گاڵته و سوعبه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی كردووه ! ده‌بێ بیكه‌ین به پێشه‌نگ نه‌ك به جوێن وقسه‌ی ناشرین سه‌رئه‌نجام توڕه‌بوون ناكۆكی و شڵه‌ژان بكه‌وێته ناو خێزان .
* شه‌وێكیان پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) لای عائشه بوو , یه‌كێك له خێزانه‌كانی قاپه خواردنهكی نارد , عائشه توڕه بوو قاپه‌كه‌ی به زه‌وی دادا , ووتی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئه‌مشه‌و لای منه خورما ده‌نێرن ؟! ئینجا پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) پارچه قاپه شكایهكان و خواردنه‌كه‌ی خڕكرده‌وه ده‌ی فه‌رموو (غارت أمكم ) (دایكتان توره بووه ) , كه خڕی كرده‌وه له‌ناو ده‌ستی عائشه‌ی نا ئینجا عائشه هاته‌وه سه‌ر خۆ (توره بونه‌كه‌ی نه‌ما ) قاپهكی تری له‌جیاتی قاپه شكایهیهكهی نارد , ئائه‌وه سه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه , هه‌ر ئه‌و پێشه‌نگی ڕاست و ڕه‌وایه ,
من پرسیار له ئێوه ده‌كه‌م , گه‌ر خێزانت هه‌ڵسوكه‌وتی ئاوای نواند , تۆ هه‌ڵوێستت چی ده‌بێ ؟؟؟ ئایا ئارام و هێمن ده‌بیت ؟ نا نا , ئاشكرایه یان لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی پێ كردن , یان سێ به‌سێ ته‌ڵاق !!!
* صه‌حابه‌كان جار به جار سوعبه‌تیان ده‌كرد په‌لكه شووتی بۆ یه‌كتر ده‌هاویشت , په‌لكه شووتی بۆ فڕه‌دان نه‌بێ بۆ چیتر باشه ؟ گه‌ر ئێمه بیكه‌ین له‌وانه‌یه به نازو نیعمه‌ته‌كانی خودا گاڵته بكه‌ین ( وه‌ك شه‌ڕه ته‌ماته ) !!!
به‌چه‌ند مه‌رجێك ئاده‌میزاد بۆی هه‌یه سوعبه‌ت و گاڵته بكا كه ئه‌مانه‌ن :
1ـ كه گاڵته له‌گه‌ڵ یه‌كێك ده‌كه‌ی نابێ به سه‌خۆی دابشكێنیهوه .
2ـ نابێ به‌رده‌وام سوعبه‌ت بكه‌ی .
3ـ نابێ سوعبه‌تی به‌درۆ بكه‌ی .
4- سوعهبهت و گاڵتهكان جوێن و قسه‌ی ناشرین نه‌بێ .
سه‌رچاوه : ووتاری مامۆستا سه‌رباز ( به‌ده‌ستكاریه‌وه )
ئاماده‌كار :خوشكى به ريزم نوسه‌یبه میرانی