بابه‌ت: تۆبه ده‌که‌م !
[center](تۆبه ده‌که‌م)
له جوانانی ئه‌م زه‌مینه ،
چاو و دڵم تۆیان بۆم هه‌ڵبژاردوه
گوێچکه‌ی ئهشقیشم بێداره
گوێی بۆ ده‌نگت هه‌ڵخستوه
تۆبه ده‌که‌م له تۆ ویستن ،
ئه‌گه‌ر هاتوو
وه‌ک خۆشه‌ویست نه‌مدوێنی
تۆبه ده‌که‌م
گه‌ر نه‌ته‌وێ تابلۆی ئه‌شقم
له ناو دڵت بنه‌خشێنی!
به‌ڵام ئازیز ، گه‌ر ڕۆژێ هات
تۆ بوکی ناو ماڵی من بووی
بۆ شه‌وانیش چراخانی
شه‌وی تاری ژووری من بووی
ئه‌مجاره‌یان وه‌ک پێشتر نا ،
جۆرێکی‌تر تۆبه ده‌که‌م!
تۆبه له‌وه‌ی.. چاوی ئه‌شقم
ڕوو به ڕووی هیچ کچێک بکه‌م!
سه‌هه‌ند
22/2/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !