بابه‌ت: هونه‌ری هاوڕێ گرتن ....
[size=16]تێگه‌یشتن مه‌غزه ئه‌م ئینسانه پۆت
خۆ مه‌كه بێ ته‌جره‌به قوربانی دۆست محوی
سڵاو خۆشه‌ویستان ....
- ئێمه له جیهانێكی جه‌نجاڵ و پڕ له جۆره‌ها مرۆڤگه‌لی ئاسایی و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا ئه‌ژین، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م جیهانه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك بۆ بچوك و به‌رته‌سك بۆته‌وه كه زۆر به ئاسانی ئه‌توانین به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌م بچوك بونه‌وه‌دا ناسیاری و هاوڕێیه‌تیمان له‌گه‌ڵ جۆره‌ها مرۆڤدا له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بۆ دروست ئه‌بێت، زۆر جار به شێوه‌یه‌ك هۆگری ئه‌و هاوڕێیه‌ت ئه‌بیت ئه‌بێته به‌شێك له ڕوئیا و خه‌یاڵت، به‌شێك له كاته‌كانی رۆژانه‌ی خۆتی بۆ ته‌رخان ئه‌كه‌یت كه له‌گه‌ڵی به خۆشی بیگوزه‌رێنی.
هه‌ژاری موكریانی له كتێبی ( چێشی مجێو‌ر ) دا كه باسی سه‌رگوزه‌شته‌كانی ژیانی خۆی ئه‌كات، ئه‌وه‌مان بۆ پیشان ئه‌دات كه دوای 67 ساڵ ته‌مه‌ن ئینجا بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه كه چه‌ند زه‌ره‌مه‌ند بووه له هاوڕێی به‌د.. له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی ئه‌كات و ئه‌ڵێت: (( كوڕم، ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێت هاته پێش و بو به هاوڕێت، تۆ وابزانه بۆ ئه‌وه هاتوه كه خراپه‌ت ده‌گه‌ڵ بكات و خۆتی لێ لابده، ئه‌گه‌ر چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردی ئه‌وه بهختهكهت باش هێناویه‌تی و هاوڕێیه‌كی باشت گیر كه‌وتووه ))
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه ڕوو ئه‌وه‌یه: ئایا ئێمه چۆن بتوانین هاوڕێیه‌كی باش بۆ خۆمان هه‌ڵبژێرین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵمان بژارد چۆن دڵنیابین لێی؟
ئایا ئه‌توانین به تاكه تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك پاكی ئه‌و هاوڕێیه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت، یان پێویستی به كاتێكی زۆر و تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه؟
ئایا هاوڕێ گرتن پێویستی پێویستی به شاره‌زایی ده‌روونی خۆمان هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ستی كه‌سی به‌رامبه‌ر؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانی هاوڕێیه‌كی باش بگرین و توشی جۆره‌ها گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی بوینه‌وه له‌گه‌ڵی خۆمان به تاوانبار بزاین یان هاوڕێكه‌مان؟
ته‌واو كردنی باس بۆ ئیوه‌ی ئازیز به جێ ده‌هێڵم و خۆم وه‌ڵامم بۆ په‌یامه‌كانتان ئه‌بێت [/size]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم