1

بابه‌ت: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

[size=16][center]ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی



خێزانێکی زۆر هه‌ژار هه‌بوون که‌ زۆر بێده‌ره‌تان بوون ئه‌م خێزانه‌ زۆر به‌ ئاسته‌م نانی ڕۆژانه‌یان ده‌ست ده‌که‌و‌ت که‌ بیخۆن، باوکه‌که‌یان ناوی کاکه‌ باز بوو دایکیان ناوی ئاهوو بوو کوڕێکی بچوک و کچێکی منداڵیان هه‌بوو که‌ کوڕه‌که‌ له‌ ده‌وری هه‌شت ساڵ بوو که‌چه‌که‌شیان شه‌ش ساڵ. ئه‌م خێزانه‌ هه‌میشه‌ له‌ نا‌ره‌حه‌تیدا بوون، ڕۆژانه‌ کوره‌که‌ ده‌چوو بۆ هه‌رد بۆ کوشتنی ژیشکو په‌له‌وه‌ر و زۆر جار له‌ گوێ چه‌مه‌کاندا ده‌مایه‌وه‌ بۆ ڕاوه‌ مراوی ئه‌م کوڕه‌ ژیکه‌ڵه‌ ناوی میلاد بوو خۆشه‌که‌ چاو گه‌شه‌که‌شی ناوی ته‌ر گوڵ بوو، دێکه‌یان له‌ ناوخاکی ئێراندا بوو، ڕۆژانه‌ ئه‌م باو‌که‌ خۆی سه‌ر قاڵ ده‌کات به‌ کاری کرێکاری و له‌ دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌رو یان به‌ جوتیاری بۆ خه‌ڵک کاری ده‌کرد تا پاره‌یه‌کیان ده‌ست بکه‌وێت، چونکه‌ دایکیان زۆر نه‌خۆش بوو توشی نه‌ خۆشی گورچله‌ بوو بوو به‌ردی دروست ده‌کرد ئه‌مه‌ بووه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ باوکه‌که‌ هه‌رچی په‌یدا ده‌کرد له‌م خێزانه‌ی خۆیدا سه‌رفی ده‌کرد، زه‌ویه‌کی هه‌بوو فرۆشتی چونکه‌ چه‌ند جارێك خێزانی بردبوو بۆ تاران بۆیه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ که‌ ناوی ئاهوو بوو ڕۆژ به‌ ڕۆژ گوزه‌رانی خراپ تر ده‌بوو مێرده‌که‌شی زۆر هیلاک بوو، منداڵه‌کانی که‌ له‌ قوتابخانه‌ بوون ئه‌و ساڵه‌ نه‌یانده‌زانی چۆن پاره‌ی جانتاو جلو به‌رگیان بۆ په‌یدا بکات ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی خواردنی ڕۆژانه‌یان بۆ په‌یدا بکات. دایکیان رۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و نه‌خۆشی ده‌رۆشت باوکی ئه‌وه‌نده‌ بیری کرده‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌فه‌تی خوارد ناچار بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ خۆی بکوژێت!
به‌ڵام زۆری کرد له‌ خۆی ئه‌و کاره‌ی بۆ ئه‌نجام نه‌درا، بۆیه‌ بڕیاریدا که‌ سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت بڕوات به‌ره‌و شار تا پاره‌یه‌ك په‌یدا بکات هیچ نه‌بێت بینرێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌کانی بۆیه‌ سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتوو ماڵ و منداڵی به‌ جێهشت ڕۆی به‌ره‌و‌ شار.
دایکی میلاد و ته‌ر گوڵ که‌ بینی مندا‌ڵه‌کانی بێ نازی باوکیانن و دایکیان به‌وشێوه‌یه‌ که‌وتووه‌ له‌ جێگادا ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردی گران بوو تا ناچار ده‌چووه‌ ماڵه‌ دراوسێکانی چه‌ند جار نانی بۆ منداڵه‌کانی قه‌رز کرد به‌ڵام دوای چه‌ند جارێك ئه‌وانیش ده‌ستیان نا به‌ روویه‌وه‌‌ .
ڕۆژکیان میلادو ته‌رگوڵ زۆربرسیان بوو بیریان کردوه‌ چیبکه‌ن؟
بیستبوویان که‌ ناو لادێکه‌یان یه‌ك پۆستی نامه‌ هێنه‌ری تێدایه‌ واهه‌ستیان کرد که‌ خوا له‌ تارانه‌ چونکه‌ دایکی زۆرجار وای ده‌زانی که‌ باوکیان مردوه‌ چه‌ند جارێك پرسیاریان له‌ دایکیان کرد باوکمان چوه‌ بۆ کوێ؟ جارێك دایکی ده‌یوت چووه‌ بۆلای خوا گیان و جارو باریش ده‌یوت چووه‌ بۆ تاران ئه‌مه‌ له‌ مێشکی هه‌ردوو منداڵه‌که‌یاندا دروست بوو بوو وایان ده‌زانی که‌ باوکیان چووه‌ بۆ تاران بۆلای خوا!
بۆیه‌ بیریان له‌وه‌ کرده‌وه‌ نامه‌یه‌ك بنوسن بۆ خوا له‌ تاران و هه‌ستیشیان وابوو که‌ خوا زۆر باڵا ده‌سته،‌ چونکه‌ دایکیان نزاو پاڕانه‌وه‌ی زۆری ده‌کرد له‌ خوای په‌روه‌ردگار.
میلاد و ته‌رگوڵ چون کاغه‌زیان هێنا به‌ قه‌ڵه‌مێکی زۆر جوان و خۆش نووس نامه‌ بۆ خوا بنوسن له‌ نامه‌که‌دا میلاد و ته‌رگوڵ قسه‌ بۆ خوا ده‌که‌ن ده‌ڵێن :
خوایه‌ گیان هه‌رچی ئیشت هه‌یه‌ وازی لێبێنه‌ به‌س ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێمه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ ،چونکه‌ ئێمه‌ که‌سمان نیه‌ تا قسه‌ی بۆ بکه‌ین باوکمان هاتوه‌ بۆ لای تۆ نازانین چی به‌سه‌ر هاتووه‌ تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، دایکمان زۆر نه‌خۆشه‌ شه‌وانه‌ له‌ تاو ئازار خه‌وی نیه‌ وله‌ تاو دووری باوکم هه‌ر ده‌گری، ئێمه‌ ئه‌وا بۆ دوو ڕۆژ ده‌چێت له‌ ماڵه‌که‌ماندا نان دروست نه‌کراوه‌ من و ته‌رگوڵی خوشکم زۆرمان برسیه‌ وه‌ره‌ بۆ ماڵی ئێمه‌ خۆت حاڵ و گوزرانمان ببینه‌ هیچ درۆ ناکه‌ین من و ته‌رگوڵ دایکمان زۆر خۆش ده‌وێت وه‌ره‌ بۆلای فریای که‌وه‌ بیبه‌ بۆ نه‌خۆش خانه‌ ئێستا پاره‌مان نیه‌ تا دیاری بۆ تۆ بنێرین خوایه‌ گیان، به‌س ئه‌م گوڵه‌ بیبونانه‌ زۆر بۆنی خۆشه‌ ده‌یخه‌مه‌ ناو نامه‌که‌ بۆ تۆ خوایه‌ تکایه‌ وه‌ره‌ بۆ لادێکه‌مان له‌گه‌ڵ خۆتدا‌ باوکمان بۆ بێنه‌وه‌ با ئه‌م زستانه‌ سه‌رمامان نه‌بێت که‌س نیه‌ دارمان بۆ ببڕێت منیش ناتوانم نیه‌ دار ببڕم ته‌ر گوڵی خوشکم تۆی زۆر خۆش ده‌وێت خوایه‌ گیان چاوه‌ڕوانی تۆین ئه‌گه‌ر هاتی بۆ لادێکه‌مان زۆر له‌م گۆڵانه‌ت بۆ ئه‌چنمه‌وه‌ پێشکه‌شی تۆی ده‌که‌م خوایه‌ چاوه‌ڕاونین.
میلاد و ته‌رگوڵ له‌ دێی گوڵه‌ به‌یبون
له‌ پاشاندا نامه‌که‌ ده‌خه‌نه‌ ناو ئه‌و سندوقه‌ی که‌ له‌ سه‌ر جاده‌ی دێکه‌یان دانراوه‌ به‌ دوو ڕۆژ جارێك پۆسته‌ چی ئه‌و ووڵاته‌ دێت ده‌یبات.
میلاد و ته‌ر گوڵ هه‌موو ڕۆژێك ده‌چنه‌ سه‌ر جاده‌که‌ چاوه‌ڕوانی خوا ده‌بن تا بێت بۆلایان تا چه‌ند ڕۆژێك هه‌ر به‌و شێوه‌ ده‌مێنێنه‌وه‌ ڕۆژانه‌ دێنه‌ سه‌ر جاده‌که‌..
له‌ پاشاندا که‌ نامه‌که‌ ده‌گاته‌ سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ پۆسته‌کان دابه‌ش بکه‌ن ئافره‌تێك نامه‌کان ڕێک ده‌خات که‌ نامه‌ی منداڵه‌کان ده‌بینێت ئه‌و نامه‌ هیچ ئه‌دره‌سێکی پێوه‌ نیه‌ وه‌ بۆنێکی زۆر خۆشی لێ دێت که‌ ده‌بینێت نامه‌که‌ دانه‌خراوه‌ گوڵه‌ به‌یبوونه‌کان هه‌ندێکی له‌ نامه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ که‌ سه‌یری نامه‌که‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌م نامه‌ بۆ چ ئه‌دره‌سێکه‌ ده‌بینێت نوسراوه‌ بۆ خوا زۆری به‌لاوه‌ سه‌یر ده‌بێت ده‌یخوێنیته‌وه‌ ده‌ست ده‌کات به‌ گریان هه‌موو فه‌رمان به‌ره‌کان لێی کۆ ده‌بنه‌وه‌ ئه‌ویش زۆر به‌ که‌یلی ده‌گری خه‌ڵکی ناوفه‌رمانگه‌ی پۆسته‌که‌ لی ده‌پرسن خۆ که‌س نه‌مردوه‌ یان هیچ ڕووی نه‌داوه‌ ئه‌ویش به‌ گریانه‌وه‌ نامه‌که‌ی میلاد و ته‌ر گوڵ یان بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌ زۆربه‌ی کارمه‌ندانی پۆسته‌که‌ ده‌ست ده‌که‌ن به‌ گریان له‌ ناو خۆیاندا بڕیار ئه‌ده‌ن که‌ ئه‌م دوو منداڵه‌ چاو گه‌شه‌ نائومێد نه‌که‌ن بۆیه‌ خێرا هه‌رچی له‌ پۆسته‌که‌دایه‌ هه‌واڵی نامه‌که‌ی ئه‌ده‌نێ زۆرێك له‌ خه‌ڵکه‌که‌ پاره‌یان بۆ کۆده‌که‌نه‌وه‌ تا ده‌یبه‌ن ده‌یده‌نه‌ ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌و بریار ئه‌ده‌ن که‌ تیمێك پێك بێنن به‌ ئه‌مبوڵانسه‌وه‌ بڕۆن بۆ ئه‌و دێیه‌ که‌ نامه‌که‌ی لێوه‌ هاتووه‌ ده‌چنه‌ ناو دێکه‌ پرسیار له‌ ماڵه‌که‌ ده‌که‌ن که‌ ناوی منداڵه‌کانیان میلاد ته‌رگوڵه‌ ده‌چنه‌ ماڵیان هه‌موو ڕه‌وشه‌که‌ ده‌بینن، بۆیه‌ خێرا دایکه‌که‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ نه‌خۆشخانه‌ پاره‌و جلیان بۆ منداڵه‌کان دابین ده‌که‌ن و خواردنیان بۆ دروست ده‌که‌ن خه‌ڵکانێک سه‌رپه‌رشتیان ده‌که‌ن بۆ ماوه‌ی مانگێك ئاهووی دایکیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ ده‌که‌ن له‌ ده‌زگایی ڕاگه‌یانده‌نه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌ ئاگاداری باوکیان ده‌که‌نه‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌ی پێده‌گات به‌ زووی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ناو ماڵ و منداڵی خۆی کاکه‌ باز له‌ فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ له‌و شاره‌ داده‌مه‌زرێت سه‌رقاڵ ده‌بێت به‌ کاری خۆیه‌وه‌ ئاهووی دایکیان چاك ده‌بێته‌وه‌ خه‌ریکی په‌روه‌رده‌ کردنی میلاد و ته‌رگوڵ ده‌بێت.
وه‌ خوای گه‌وره‌ش هیچ که‌س نا ئومێد ناکات
[/center][/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

ده‌ست خۆش زۆر خۆش بوو

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]

3

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

سوپاست ئه‌كه‌م كاك بورهان كه‌ بابه‌ته‌كانم ئه‌خوینی

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

burhannet نووسی:

ده‌ست خۆش زۆر خۆش بوو

5

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

arez نووسی:
burhannet نووسی:

ده‌ست خۆش زۆر خۆش بوو

دلنیای كه‌ خویندت؟؟زور زو وه‌لامت نوسی ؟

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

dastt xosh bet ba rasty chirokeki sarnj rakesh bo
inshala xway gawra kas be omed nakat

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

7

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

انشاالله‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

8

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

dest xosh.herchende kdmyk xyra xwyndmewe.be lam dest xosh.

9

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

MALDINI نووسی:

dest xosh.herchende kdmyk xyra xwyndmewe.be lam dest xosh.

hhhhhhhhhh alla wazhot  zor joawna

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

10

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

بابه‌تێكی هه‌تا بڵێی خۆش و به‌سوده‌، ئه‌وه‌ جارێكی تریش ئه‌م بابه‌تم
خوێندۆته‌وه‌: http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=5770

11

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

supas
mn namdewa
ranga  kon bet
hewadarm ba  dle awana  bet ka  nayandewa

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

12

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

dast xosh

13

وه‌ڵام: ئه‌و منداڵه‌ی که‌ نامه‌ی بۆ خوا نووسی

Aras_barca نووسی:

dast xosh

سوپاس بو توش كاك ئاراس

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg